له مه‌ریوان ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی ڤه‌ژین، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و دامه‌زراوه ناحكوومییانه‌یه كه كار بۆ فێركردن و نووسین به زمانی كوردی ده‌كات و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێپه‌نجه‌ی دیاره. ئه‌و بنكه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له رووی داراییه‌وه هیچ لایه‌نێك یارمه‌تی نادات، به‌ڵام توانیویه‌تی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و په‌ره به كاره‌كانی بدات. هیوا فه‌دایی ناسراو به "هیوا هەجیجی" جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی فه‌رهه‌نگی ڤه‌ژین، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له چالاكییه‌كان و ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كات كه بۆ په‌ره‌پێدانی زمان و كولتووری كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یهاون.
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ڤه‌ژین كه‌ی دامه‌زراوه؟
نزیكه 16 ساڵ ده‌بێت دامه‌زراوه، له‌و كاته‌ی محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆمار بوو، مۆڵه‌تمان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران وه‌رگرت. ئه‌وكات تا ئاستێك رێوشوێنه‌كه ئاسانتر بوو بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی چالاكی ڕێكخراوی مه‌ده‌نی كولتووری. بنكه‌كه ماوه‌ی دوو ساڵ كاری كرد، دواتر چالاكییه‌كانی وه‌ستا، پاش چه‌ند ساڵێك ئێمه به به‌رنامه‌ی باش و گڕوتینێكی نوێوه ده‌ستمان به چالاكی كرده‌وه .
له چ بوارێكدا چالاكی ده‌كه‌ن؟
له زۆربه‌ی بواره كولتوورییه جۆراوجۆره‌كان چالاكی و كارمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر كاری سه‌ره‌كیمانه، گه‌شه‌پێدانی زمانی دایكه كه زمانی كوردییه چ به نووسین و چ به خوێندنه‌وه. بۆ فێركردنی زمانی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێده‌كۆشین.
كێن ئه‌وانه‌ی فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی كوردی‌یان ده‌كه‌ن؟
سه‌ره‌تا ته‌نیا منداڵانمان فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی كوردی ده‌كرد، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك كاره‌كه‌مان گه‌وره كرد بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان و هه‌موو توێژه‌كان، ئێسته به چه‌ند ئاستێك فێرخوازی زمانی كوردیمان هه‌یه، هه‌روه‌ها كار بۆ هه‌موو شێوه‌زاره‌كانی كوردیش ده‌كه‌ین، بۆ نموونه ئێسته به چه‌ند ئاستێك فێرخوازی شێوه‌زاری سۆرانیمان هه‌یه، له هه‌مانكاتدا شێوه‌زاری هه‌ورامی و كرمانجی چه‌ند ئاستێكمان هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ شێوه‌زاری لوڕی و له‌كی فێرخوازمان هه‌یه .
ئامانجتان له‌م شێوه فێركردنه چییه؟
لێره زمانی نووسین و خوێندنه‌وه فارسییه و زمانی كوردی له مه‌ترسی له‌ناوچووندایه، چونكه ئه‌و منداڵه‌ی ده‌چێته به‌ر خوێندن، به فارسی فێر ده‌بێت كه زمانی دایكی نییه.
له‌ڕووی زانستی ده‌روونییه‌وه له‌و جۆره فێربوونه، زمانی دایكی كه كوردییه له‌بیر ده‌چێت، له هه‌مانكاتدا ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه بێگانه‌یه‌ش ڕانایه‌ت.
هه‌روه‌ها له پرۆسه‌ی خوێندنیشدا باش فێر نابێت، بۆیه ئه‌ركی ئێمه‌یه زمانی دایك به هه‌موو تاكێكی كورد ئاشنا بكه‌ین. جگه له‌مه سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤه به زمانی دایكی خۆی بخوێنێت و بنووسێت.
ده‌سه‌ڵات رێ به خوێندنی زمانی دایك نه‌دات، له ئه‌نجامدا كورد و نه‌وه‌ی كورد له داهاتوودا زمانی دایكی نازانێت. ئێمه بینیومانه لێره خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن نازانن نووسینی كوردی بخوێننه‌وه یان بنووسن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌ناوچوونی هه‌یه .
پێشوازیی خه‌ڵك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێوه چۆنه؟
سه‌ره‌تا باش نه‌بوو، ئه‌ویش به‌هۆی ناشاره‌زابوون له كاری ئێمه و ترس له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئێسته پێشوازیی زۆرباش له كاره‌كه‌مان ده‌كرێت، چونكه كار بۆ پاراستن و په‌روه‌رده و گه‌شه‌ی زمانی دایك ده‌كه‌ین، بۆیه له هه‌موو چین و توێژێك خه‌ڵك به‌شداریی له خوله‌كانمان ده‌كه‌ن بۆ فێربوونی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی كوردی .
ده‌سه‌ڵاتی ئێران ڕێگریی له چالاكییه‌كانتان نه‌كردووه؟
له سه‌ره‌تادا جۆرێك له ڕێگری و ناڕه‌حه‌تی هه‌بوو، به‌ڵام پاشان ئێمه ڕوونمان كرده‌وه و بۆمان سه‌لماندن كه كاری ئێمه په‌روه‌رده‌یی و كولتووری و مه‌ده‌نییه، ئامانجمان زیندووڕاگرتنی زمانی دایكه كه خودا پێی به‌خشیوین، بۆیه ئه‌و ڕێگرییانه كه‌متر بوون و ئێسته ئاسته‌نگ نایه‌ته ڕێمان .
ئایا ئێوه ته‌نیا له مه‌ریوان كار بۆ فێركردنی زمانی كوردی ده‌كه‌ن؟
نـ،ا له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان كار ده‌كه‌ین بۆ په‌روه‌رده‌ی زمانی كوردی، بۆ نموونه له 13 گوندی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان پۆلی خوێندنمان كردووه‌ته‌وه و فێرخوازی زۆرمان هه‌ن. گوندی وا هه‌یه به چه‌ند پۆل و قۆناغی جیاواز فێرخوازمان هه‌یه و زمانی كوردی‌یان فێر ده‌كه‌ین، له شاره‌كانی تریش به هه‌مانشێوه به‌رده‌وامین و ساڵانه چه‌ند سه‌ت كه‌سێك به‌ته‌واوی فێری نووسین و خوێندنی كوردی ده‌بن .
فێرخوازان له‌سه‌ر چ كتێبێك وانه وه‌رده‌گرن؟
له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان كتێبێكمان چاپ كردووه و وانه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێینه‌وه. هه‌روه‌ها نامیلكه‌ی كوردی چاپ ده‌كه‌ین و ده‌یبه‌خشین بۆ زیاتر به‌هێزبوونی خوێندنه‌وه‌ی فێرخوازه‌كان، ئه‌مساڵیش له به‌رنامه‌ماندایه خوێندنی شه‌وانیش بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و كاسبكار و كه‌سانه‌ی به ڕۆژ ناتوانن بخوێنن و خوازیاری خوێندن و نووسینی كوردین .
فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن به زمانی كوردی بخاته ناو سیستمی خوێندنه‌وه
ئامانجتان ته‌نیا ئه‌وه‌یه خه‌ڵك فێری نووسین و خوێندنه‌وه بكه‌ن؟
نـا، ئه‌مه هه‌وڵی یه‌كه‌ممانه، هه‌وڵی دووه‌ممان ئه‌وه‌یه گوشار بێنین بۆ ده‌سه‌ڵات كه له قوتابخانه و كه‌رتی په‌روه‌رده، نووسین و خوێندنه‌وه به زمانی كوردی بخاته ناو سیستمی خوێندنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بۆ یه‌كه‌م جار 11 ڕێكخراوی مه‌ده‌نی داوكارییه‌كمان خسته به‌رده‌م قایمقامی مه‌ریوان و داوای خوێندنمان كرد به زمانی كوردی له قوتابخانه و كه‌رته‌كانی خوێندن .
هه‌ڵوێستی ئه‌وان چی بوو؟
هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو نه خراپ نه باش، به‌ڵام بۆ ئێمه گرنگ ئه‌وه‌بوو بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و هه‌نگاوه‌مان نا. ناوه‌ستین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌و داوا ڕه‌وایه تا ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ین. داواكه بووه‌ته داواكارییه‌كی گشتی.
جگه له فێركردنی زمانی كوردی، هاوینان كۆرسی زانستیی ده‌روونی ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ بواری فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵایه‌تی .
كێن ئه‌وانه‌ی ڤه‌ژین به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له سۆنگه‌ی په‌رۆشییان بۆ كولتوور و زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ده‌سته‌كه نزیك به 40 كه‌س ده‌بین، 12 كه‌سیان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆران و نزیكه‌ی 300 ئه‌ندامیشمان هه‌یه.
جگه له فێركردنی زمانی كوردی، چ چالاكییه‌كی ترتان هه‌یه؟
چالاكی تری هونه‌ریی ده‌كه‌ین وه‌ك فێركردنی موزیك و شانۆ و كاری فیلمسازی و ئه‌ده‌بی، ئێسته وێبسایتێكمان داناوه. كارێكی ترمان توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمییه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور و كولتووری كۆنی كورد له‌گه‌ڵ ده‌ستخه‌ته مێژووییه‌كان.
تا ئێسته دوو هه‌زار وێنه‌ی ده‌ستخه‌تی كوردیمان كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌شێكی تری كاره‌كانمان دووباره نووسینه‌وه‌ی مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه و هه‌موو ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامانه‌ی كه له كۆندا نووسراون، ئێمه وێنه‌یان ده‌گرینه‌وه، ئه‌وانه‌یشی له لێواری له‌ناوچووندان، دووباره ده‌قه‌كانیان ده‌نووسینه‌وه به‌هه‌مان دیزاین و شێوه‌ی خۆیان. به‌شێكی تر دیجیتایسكردنی ده‌قه كوردییه‌كانه له وێبسایتێك .
ده‌كرێ ئه‌و پڕۆژه‌یه زیاتر روون بكه‌یته‌وه؟
به‌شی به‌دیجیتایسكردنی ده‌قه كوردییه‌كان له ڤه‌ژین بوكس، بریتییه له نووسینه‌وه‌ی هه‌رچی ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌ت شیعره له ناوچه كوردییه‌كان، دووباره دانانیان له وێبسایتی فه‌رمیی "ڤه‌ژین بوكس دۆت كۆم" كه تا ئێسته 104 دیوانی تێدا كۆ كراوه‌ته‌وه به وه‌زن و كێش و سه‌روا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌ڕانێكی پێشكه‌وتوو كه هه‌ر وشه‌یه‌ك بنووسی له‌ناو دیوانه‌كان، چه‌ند هه‌بێت، بۆت دێنێت و چه‌ند لێكدانه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ دێنێت. ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌كانیشمان بۆ داناوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بكه‌ن، كارئاسانیمان بۆیان كردووه.
كۆكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور و كولتوور له ڕێی سێ كۆمیته‌ی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كۆمیته‌ی هه‌ورامان تازه ده‌ستبه‌كار بوون، به‌ڵام دوو كۆمیته‌ی ترمان له مێژه كار ده‌كه‌ن و كاره‌كانیش گه‌ڕانه به‌دوای پارچه كۆن و مێژووییه‌كان یان ده‌ستخه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كان
به‌ڕووی زێڕین بریتییه له خه‌ڵاتێكی ساڵانه كه ڤه‌ژین له شه‌وی یه‌ڵدادا ده‌یبه‌خشێت
به‌ڕووی زێڕین بریتییه له خه‌ڵاتێكی ساڵانه كه ڤه‌ژین له شه‌وی یه‌ڵدادا ده‌یبه‌خشێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه
ته‌مه‌نێك خزمه‌تیان به كولتووری كورد كردووه. تا ئێسته حه‌وت ساڵ له دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته تێپه‌ڕیوه، واته حه‌وت كه‌سایه‌تی خه‌ڵات كراون .
كه‌سایه‌تییه‌كان ته‌نیا له مه‌ریوانن یان ناوچه‌كانی تر؟
خه‌ڵاتی به‌ڕووی زێڕین تایبه‌ت نییه به مه‌ریوان، ئه‌وه وێنه‌ی هه‌ر حه‌وت خه‌ڵاتكراوه‌كه‌ن، كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌ریه‌كه و له ناوچه‌یه‌كی كوردستانن، یه‌كه‌م ساڵ به مامۆستا عوسمان كێمنه‌یی به‌خشرا، به‌ڵام ئیتر هه‌ر ساڵه و له شوێنێكه‌وه كه‌سایه‌تییه‌ك هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن. بۆ نموونه ساڵێك مامۆستا عه‌لی دوسی فه‌لعه‌تی له ئیلام، بانگهێشتمان كرد و خه‌ڵاتی وه‌رگرت. ساڵێك مامۆستا جه‌لال مه‌له‌ك شا له سنه، ساڵێك مامۆستا هادی زیائه‌دینی وه‌ریگرت، به‌گشتی چاومان له هه‌موو ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته.
هه‌روه‌ها ساڵانه له ڕۆژی جیهانی منداڵاندا فێستیڤاڵ ڕێك ده‌خه‌ین به‌تایبه‌ت بۆ ئاشناكردنی زمانی كورد و هۆشیاركردنه‌وه‌ی منداڵی كورد، به‌تایبه‌تی زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی منداڵی كورد له مافه‌كانی هه‌یه‌تی.
له‌م بواره‌دا حكوومه‌تی ئێران ڕێگریتان لێ ناكات؟
به‌ڵێ سه‌ره‌تا ڕێگریی ده‌كرد و كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كردین، به‌ڵام ڕوونمان كرده‌وه كه كار و داوای ئێمه جیاوازه له سیاسه‌ت، ئێمه كار بۆ مافی سه‌ره‌تایی و شه‌رعی ده‌كه‌ین. دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كارمان زمان و كولتوور و فه‌رهه‌نگه، ئێسته خۆشبه‌ختانه ڕێگریی ناكه‌ن.
له‌ڕووی داراییه‌وه كێ هاوكاریتان ده‌كات؟
به‌داخه‌وه هیچ هاوكارییه‌كمان نییه له هیچ شوێنێكه‌وه، چونكه ئێمه ڕێكخراوی ناحكوومین و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین، جاروبار ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكاریمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر نییه .
وشه/ مه‌ریوان - شه‌فیق بانیشاری