دزەكانی گۆڕستانی هەولێر گیران

:: PM:12:35:03/12/2019 ‌
پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات دوو كەسیان گرتووە تانكی ئاوی ناو گۆڕستانەکانیان دزیوە، پۆلیس دەڵێ لەڕێگەی کامێرەی چاودێرییەوە ئەو دزانەیان ناویوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم سێی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بە پشتبەستن بە كامێرای چاودێری توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكرێت و بگیرێن.

داوەر بڕیاریدا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادانی عێراقی 
باس لەوەشكراوە، تۆمەتباران بەناوی "ئ.ئ.م" تەمەن 18 ساڵ و "م.ع.ع." تەمەن 21 ساڵ، دوای گرتنیانن دانیاننا بەتاوانەكەیان ناوە كە دزینی 12 تانكی ئاو لە گۆڕستانی كارگەی قیر بوو و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كراون.

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە، داوەر بڕیاریدا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادانی عێراقی.

ماوەیەكە لە گۆڕستانەكانی هەولێر دیاردەی بردن و نەمانی تانكی ئاوی گۆڕستانەكان هەیە و هاووڵاتییانی نیگەران كردووە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 1080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌