ئه‌مڕۆ له كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی، له‌ژێر دروشمی "لێره په‌نجه‌كان سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ن" هۆڵێكی تایبه‌ت به نابینایان كرایه‌وه و تیایدا نابینایان ده‌توانن سوود له‌و كتێبانه ببینن كه به سیستمی ده‌نگیی یا نووسینی "برایل" له هۆڵه‌كه‌دا هه‌ن.
ئه‌مڕۆ هۆڵه‌كه به فه‌رمى كرایه‌وه
شاناو پێشڕه‌و لێپرسراوی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نابینایانی كوردستان/ لقی سلێمانی به "وشه"ی گوت، كردنه‌وه‌ی هۆڵێكی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت به نابینایان له‌لایه‌ن یه‌كێتی نابینایانی كوردستان و ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ و كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ئاماده‌كرا و ئه‌مڕۆ كرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، هه‌رچه‌نده هۆڵه‌كه ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی باشی تێدا ده‌ست ده‌كه‌وێت، وه‌ك ڕۆمان و شیعر و بابه‌تی مێژووی و زانستی و چیرۆكی منداڵانه‌ی تێدایه به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی به سیستمی ده‌نگی.
كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی تایبه‌ت به نابینایان له‌ناو كتێبخانه‌یه‌كی گشتیدا یه‌كه‌مین كتێبخانه‌یه له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كه كرابێته‌وه، وه‌ك شاناو ده‌ڵێت، له‌ناو ڕێكخراوه‌كانی نابینا و یه‌كێتی نابینایان كتێبخانه‌ی بچووك هه‌یه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی نابینایان له‌ناو كتێبخانه‌یه‌كی گشتی یه‌كه‌مین جاره له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵده‌ده‌ین له پارێزگای هه‌ولێر و ھه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ھه‌مان شێوه بیكه‌ینه‌وه.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د