رۆژی سێی دێسه‌مبه‌ری ھه‌موو ساڵێك، به ڕۆژی جیھانیی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ناسراوه و له سه‌رتاسه‌ری دنیا به ئه‌نجامدانی چالاكیی جۆراوجۆر یاده‌كه به‌رز ڕاده‌گیرێت و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تیه‌كانیش ئه‌و ڕۆژه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان به حكوومه‌ت بۆ باشكردنی ڕه‌وشی ژیانیان.
كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له زگماكییه‌وه یا له ڕووداوێكدا به‌شێك یان چه‌ند به‌شێك له جه‌سته‌یان له‌ده‌ست داوه و كه‌مئه‌ندام بوون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیھانی كه له ڕۆژی جیھانیی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا ئاشكرایان كردووه، له دنیادا نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی له %15 كۆی ڕێژه‌ی دانیشتوان.
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان گلەییان لە مووچەکەیان هەیە
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له %80ی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له وڵاتانی ھه‌ژارنشینن و له %50 ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ناگات، ھه‌روه‌ھا ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ش ھه‌لی كاریان ده‌ست ناكه‌وێت و ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌كرێت.
ھاوبه‌ش نو‌عمان سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان له ڕۆژی جیھانیی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ھه‌رێمی كوردستان مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به دیاریكراویش نابینا جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌ڕووی پێدانی كار و مافه‌كانیشیانه‌وه جگه له‌وه‌یش مووچه‌یه‌كی كه‌ممان ھه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له ھه‌رێمی كوردستان زیاتر له 100 ھه‌زار كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ھه‌یه كه رۆژانه گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مافه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌وا له‌به‌رچاوی به‌رپرسان نییه و زۆربه‌یان كێشه‌ی كه‌می مووچه‌یان هه‌یه.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د