پۆلیسی ژاپۆن هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان به تۆمه‌تی بێزاركردنی خزمه‌تگوزاری ڕاژه‌ی به‌شداربووانی كۆمپانیایه‌كی پێوه‌ندییه‌كان گرت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵ 24 هه‌زار جار پێوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری ڕاژه‌ی به‌شدارانه‌وه كردووه.
گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه ژاپۆنییه ته‌مه‌نی 71 ساڵه و به به‌رده‌وامی پێوه‌ندی به‌و كۆمپانیایه كردووه، كه خاوه‌نی هێلی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بووه و هه‌میشه كۆمه‌ڵێك پرسیار و سكاڵای به خزمه‌تگوزاری ڕاژه‌ی به‌شداربووان گه‌یاندووه.
له هه‌فته‌یه‌ك 400 جار پێوه‌ندی پێوه‌كردوون و به‌رده‌وام سكاڵای كردووه
هه‌موو ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه‌ی ئه‌و پیاوه له ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌نجام دراون و خزمه‌تگوزاری ڕاژه‌ی به‌شداربووانی كۆمپانیاكه‌یش تۆماری هه‌ر پێوه‌ندییه‌ك ده‌كات و بۆ هه‌ر كه‌سێكیش چه‌ند جار پێوه‌ندیكردووه به گوێره‌ی داتابه‌یسێك به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌یژمێرێت، كاتێك له ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بینن ئاكیتۆشی ئوكاموتۆی ته‌مه‌ن 71 ساڵ 24 هه‌زار جار پێوه‌ندی كردووه، بڕیار ده‌ده‌ن سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی پۆلیس، به تۆمه‌تی بێزاركردنی ڕاژه‌ی به‌شداربوون، پۆلیس ده‌چێته سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێننه‌وه و ده‌یخه‌نه گرتووخانه‌وه و چاوه‌ڕێی دادگایی كردنی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پێوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیاكه
ده‌ڵێ، ئه‌و پیاوه له هه‌فته‌یه‌كدا 400 جار پێوه‌ندی به ڕاژه‌ی به‌شداربووانه‌وه كردووه و یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانیشی ئه‌وه بووه كه مۆبایله‌كه‌ی ئێزگه‌كانی ڕادیۆ وه‌رناگرێت.