دوو كەس گیران كە هەوڵی بڵاوكردنەوەی وێنەی ڕووتی ژنانیان دابوو

:: AM:09:24:04/12/2019 ‌
بەتۆمەتی هەڕەشە و بڵاوكردنەوەی وێنەی ژنان، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری گرت كە داوای كاری نەشیاویان لە ژنان كردبوو.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك مەفرەزەكانی پۆلیس دوو كەسیان گرت كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی ژنێكیان كردبوو ئەگەر كاری نەشیاوی لەگەڵ نەكات، وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكەنەوە.

بەفەرمانی دادوەری لە لێكۆڵینەوەیە و ددانی ناوە بەتاوانەكەیدا
پۆلیس ئاشكرای كردووە، ئێستە تۆمەتبار "ك ، م ، أ" لەدایكبووی 1991، ڕەگەز نێر، بەفەرمانی دادوەری لە لێكۆڵینەوەیە و ددانی ناوە بەتاوانەكەیدا .

باس لەوەش كراوە، گرتنی ئەو كەسە دوای سكاڵای ئەو ژنە هات كە تۆمەتبار هەڕەشەی كردووە و بەبڵاوكردنەوەی‌ وێنەی‌ ژنەكە.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، "ڕ ، م" دانیشتووی شاری هەولێر بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و ددانی ناوە بەوەدا كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە وێنەی نەشیاوی سكاڵاكاری بڵاو كردووەتەوە .



وشە - رامیار جەواد