عوسمان بانیمارانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ "وشه"دا قسه له‌سه‌ر دۆخى ئێسته‌ى یه‌كێتى ده‌كات و ده‌ڵێت، "تا ماوه‌یه‌كى تر له‌ناو ئه‌م حزبه درێژه به كاركردن ده‌ده‌م و ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌واى كۆنگره گونجاو نه‌بێ، واز دێنم". بانیمارانی ڕه‌تى ده‌كاته‌وه پشتگیریى هیچ باڵێك بكات.
له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێتى له به‌رده‌م كۆنگره‌دایه، له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م بڕیارى تۆ چییه، خۆت هه‌ڵده‌بژێرى؟
من زۆر ئاگادارى ورده‌كاریى كۆنگره نیم، چوونم بۆ كۆنگره پێوه‌ندى به كه‌شوهه‌واى ناو یه‌كێتى هه‌یه، ئه‌گه‌ر گونجا و كه‌شه‌كه ئاسایی بوو، ئه‌وه ده‌چمه كۆنگره.
ده‌سه‌ڵاته‌كانى جه‌لال تاڵه‌بانى بدرێته هه‌ركه‌سێك، تۆڵه ده‌كاته‌وه و كێشه بۆ داهاتووى یه‌كێتى دروست ده‌بێ
پێت وایه داهاتووى یه‌كێتى دواى ئه‌و كۆنگره‌یه چۆن ده‌بێت؟
یه‌كێتى هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه دۆخى جاران و ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا بۆ یه‌كێتى، به‌ڵكو بۆ هه‌موو شتێك هه‌ر وایه، هه‌رچه‌نده چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ كۆنگره و به‌پێویستى ده‌زانم یه‌ك بخرێن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ى ئێسته بچێته كۆنگره‌وه، ئه‌وه كێشه‌ى زیاتر دروست ده‌بێ.
یه‌كێك له پڕۆژه‌كان ئه‌وه‌یه یه‌كێتى ژماره‌ى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى زیاد بكات هاوشێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى ئێسته‌ى و كاره‌كان بۆ ئه‌ندامه‌كان دیارى بكرێ، هاوكات گرووپێكى تر بۆ چاودێرى دیاری بكرێن و وه‌ك په‌رله‌مانى یه‌كێتیى لێ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى تر باس له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگه‌كان ده‌كات.
بێگومان به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌یان تا ئێسته چه‌ندان پڕۆژه هه‌یه، من له‌گه‌ڵ كۆمیته‌یه‌كى گشتیم بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنى یه‌كێتى، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێشوو سكرتێرى گشتیی هه‌یبوو نابێ بدرێت به كه‌سێك، ده‌سه‌ڵاته‌كانى جه‌لال تاڵه‌بانى بدرێته هه‌ر كه‌سێك، تۆڵه ده‌كاته‌وه و كێشه بۆ داهاتووى یه‌كێتى دروست ده‌بێ.
ئه‌وانه‌ى ئێسته له‌ناو یه‌كێتى /كوڕه‌كانى كۆسره‌ت ره‌سووڵ و جه‌لال تاڵه‌بانى/ هاتوونه‌ته پێش، خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌وه چییه؟
چوونى ئه‌و كوڕ و گه‌نجانه بۆ كۆنگره و ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونیان پێوه‌ندى به هۆشیارى ئه‌ندامانى كۆنگره‌وه هه‌یه، پێویسته ئه‌ندامانى كۆنگره هۆشیار بن و له‌سه‌ر بنه‌ماى كاركردن بۆ یه‌كڕیزى و مانه‌وه‌ى یه‌كێتى ده‌نگ بده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش بێت، زۆر له‌وانه‌ى ئێسته هه‌ن ده‌رناچن، چونكه تا ئێسته‌یش من دژى به بنه‌ماڵه‌بوونى یه‌كێتیم و ئاراسته‌یه‌كیش به‌و شێوه‌یه كار ده‌كات، بۆیه كوڕى به‌رپرس و ئه‌وانه‌ى خۆیان پێ شۆڕشگێر بووه، ده‌بێ به فلته‌رى هه‌ڵبژاردن له‌ناو یه‌كێتى بچنه پێشه‌وه.
كه‌سێك هه‌یه له‌ناو یه‌كێتى تۆ به پێویستى نه‌زانى و خۆى هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه؟
كورسى و ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌نگ له دار دۆزرابێته‌وه، بۆیه كه‌س ده‌ستبه‌ردارى نابێت، عه‌دنان موفتى كه خۆى كاندید ناكاته‌وه، ماناى ئه‌وه نییه بۆ یه‌كێتی پێویست نییه، بۆیه ده‌بوو هاوكارى ئه‌وانه بێ كه له داهاتوودا ده‌چنه سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌س له یه‌كێتى به زیاد نازانم، به‌ڵام پێم وایه به‌ڕێوه‌بردنى حزبایه‌تى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت جیاوازه و حزب پێویستى به ئه‌زموون هه‌یه نه‌ك گه‌نج.
زۆربه‌ى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى یه‌كێتى دایناون، پارتى ئۆكه‌ى له‌سه‌ریان كردووه
هه‌ندێك له‌ناو یه‌كێتى ده‌یانه‌وێ به په‌لاماردانى حزبى تر جه‌ماوه‌ر په‌یدا بكه‌ن، بۆچوونت چییه له‌باره‌یانه‌وه؟
هه‌ندێك كه‌س به‌و نیازه ڕه‌نگه كار بكه‌ن و دژایه‌تى حزبى تر بكه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌موو قۆناغێك هاوپه‌یمانى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان زۆر پێویسته، ئێسته له بابه‌تى پێكهێنانى حكوومه‌ت ئه‌و دژایه‌تییه نابینرێ، ته‌نانه‌ت بۆ زانیاریتان زۆربه‌ى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى یه‌كێتى دایناون، پارتى ئۆكه‌ى له‌سه‌ریان كردووه، چونكه ناكۆكى نێوان پارتى و یه‌كێتى كه‌س سوودى لێ نابینێت و هه‌ر كه‌سێك بۆ دژایه‌تى و ململانێ له‌گه‌ڵ پارتى بگه‌ڕێته‌وه، قازانج ناكات.
چاره‌نووسى ئه‌وانه چی ده‌بێ كه له‌م كۆتایانه گه‌ڕانه‌وه ناو یه‌كێتى و خۆیشت نموونه‌یه‌كى له‌وان؟
هیچ شوێنێك بۆ ئێمه له‌ناو یه‌كێتى نه‌كراوه‌ته‌وه و پێ ده‌چێ ئێمه له‌ناو یه‌كێتى به زیاد بزانرێین، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌وه پێوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بێ كه من له هیچ باڵێك نیم له‌ناو یه‌كێتى، بۆیه ماوه‌یه‌كى تر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر جێى من به‌بێ پاڵپشتى كوتله‌كان نه‌بێته‌وه، كار له‌ناو یه‌كێتیدا ناكه‌م، واتا له‌ناو یه‌كێتى سه‌ر به‌هیچ باڵێك نیم و خه‌ریكه به زیاده‌م ده‌زانن، هه‌رچه‌نده ده‌مه‌وێ یه‌كێتى بمێنێته‌وه و جوانییه‌كانى خۆم له‌سه‌ر ئه‌و حزبه دانا.
شاناز برایم ئه‌حمه‌د ده‌یه‌وێ پۆستى باڵا له‌ناو یه‌كێتى وه‌ربگرێ، ڕێى پێ ده‌درێ؟
ئه‌وه پێوه‌ندى به هۆشیارى ئه‌ندامانى كۆنگره‌وه هه‌یه و پێویسته ئه‌وان بڕیار له سه‌رخستنى هه‌ر كه‌سێك بده‌ن كه ده‌یانه‌وێ، به‌ڵام ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێ كه یه‌كێتى بۆ ئه‌و قۆناغه پێویسته، به‌ڵام ئاگادارى ڕێككه‌وتنى نێوان باڵه‌كانى یه‌كێتى بۆ كۆنگره نیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ڕێككه‌وتنى پێشوه‌خته ته‌نیا بۆ سێ كه‌س بكرێ كه سكرتێر و دوو جێگر بن، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنى پێش كۆنگره نیم بۆ سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسیی.
تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دای كوتله له‌ناو یه‌كێتى نه‌مێنێت؟
پێش كۆنگره و دواى كۆنگره‌یش كوتله و باڵباڵێن له‌ناو یه‌كێتى به‌كۆتا نایه‌ت.
زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه ده‌كه‌ى كه پێیان ده‌ڵێن كوڕه‌كان یان گه‌نجه‌كان له‌ناو یه‌كێتى، بۆچى؟
من زۆر به ڕاشكاوى قسه ده‌كه‌م. زۆر ڕێز له گه‌نجه‌كان ده‌گرم و پێمخۆشه به‌شداربن له سه‌رخستنى یه‌كێتى، به‌ڵام یه‌كێتى پێویستى به كه‌سى به ئه‌زموونه و گه‌نج ئه‌زموونى نه‌بێت به‌ره‌و هه‌ڵدێرمان ده‌بات.
کاك كۆسره‌ت نه‌خۆشه و پێویسته پشوو بدات، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر خۆى ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر بێت و تواناى مابێت، كه‌س ڕێگرى لێ ناكات
هه‌ست به هیچ پیلانێك ده‌كه‌ى له كۆنگره دژى كۆسره‌ت ره‌سووڵ؟
پێویسته كۆنگره‌یه‌كى بێ پیلان به‌ڕێوه بچێت، ئه‌گه‌ر حزبێك پیلانگێڕى دژى هاوڕێكان تێدابێ، نه‌مێنێت باشتره و حزبایه‌تى وه‌فا و ئه‌خلاقه، به‌ڵام كاك كۆسره‌ت نه‌خۆشه و پێویسته پشوو بدات، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر خۆى ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر بێت و تواناى مابێت، كه‌س ڕێگرى لێ ناكات.
ئێران ڕۆڵى چییه له داهاتووى یه‌كێتى؟
ئێران له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى یه‌كێتییه و پشتگیریى ده‌كات، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا نایه‌وێ پشتیوانى هیچ كه‌سێك بكات بۆ كۆنگره. ئاره‌زووه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى زۆرن و ئێرانیش ده‌ره‌قه‌تى ناوبژیوانى نایه‌ت.
گه‌ڕانه‌وه‌ى من له‌ناو گۆڕانه‌وه بۆ یه‌كێتى پێوه‌ندى به ده‌مه‌قاڵییه‌كم بوو له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا
ده‌ڵێن دواى گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ناو یه‌كێتى، پشتت له كۆسره‌ت ره‌سووڵ كردووه؟
گه‌ڕانه‌وه‌ى من له‌ناو گۆڕانه‌وه بۆ یه‌كێتى پێوه‌ندى به ده‌مه‌قاڵییه‌كم بوو له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیی گۆڕان، خۆم داوام كرد له سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام پشتیوانى هیچ باڵێكم نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌موویان دۆستم و ده‌مه‌وێ یه‌كێتى بپارێزم.