له كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، سووتانگهیهكی تایبه‌ت به سووتاندن و له ناوبردنی ئه‌و كاڵا و خوارده‌مه‌نییانه‌ی به‌قاچاخ ده‌هێنرێنه كوردستان، دروست كرا.
چیتر لە رێگە کۆن و ناشارستانییەکەوە کاڵا بەسەرچووەکان لەناو نابرێن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری كانوونی یه‌كه‌م، مه‌ریوان كه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجار "مه‌حره‌قه" سووتانگهیهكی مۆدێرن كه هه‌نگاوێكی تره به‌ره‌و زیاتر خزمه‌تكردنی گشتی و كارئاسانی ته‌واو و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی و لێكه‌وته‌ی خراپ له‌سه‌ر خاك و ژینگه، له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ دروست كرا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م سووتانگهیه تایبه‌ته به سووتاندن و له‌ناوبردنی ئه‌و كاڵا و خوارده‌مه‌نییانه‌ی به قاچاخ دێن و ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، یاخۆ ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین و له‌رێی ئه‌م مهحرهقهیهوه له‌ناو ده‌برێن به شێوازێك كه دوور ده‌كه‌وینه‌وه له‌و سیما ناشارستانییه‌ی شێوازی له‌ناوبردن كه پێڕه‌و ده‌كرێت.
"بودجه‌ی ته‌واو بۆ دروستكردنی ئه‌م مه‌حره‌قه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای رهزگهوه دابین كراوه به‌بڕی زیاتر له 100هه‌زار دۆلار و دابینكردنی كارمه‌ندی شاره‌زا و غاز و پێداویستییه‌كانی تری كارپێكردنی رۆژانه‌ی، هه‌ر له ئه‌ستۆی كۆمپانیاكه‌یه". مه‌ریوان كه‌مال وای گوت.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی پێنجوێنه‌وه دووره و رۆژانه كاروباری بارزگانی و گه‌شتیاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ ئه‌نجام ده‌كرێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی