ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لاره‌وه خه‌ڵاتی رێزڵێنان به‌خشرایه گه‌نجێك كه له ماوه‌كانی رابردوودا خۆبه‌خشانه كتێبی بۆ كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار كۆ كردووه‌ته‌وه.
زیاتر لە 500 کتێبی بۆ قوتابخانەکان دابین کردووە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری كانوونی یه‌كه‌م، ته‌ها ده‌روێش سه‌عید ئه‌و خۆبه‌خشه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لاره‌وه خه‌ڵات كرا به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لاره‌وه خه‌ڵاتی رێزلێنانم پێ به‌خشرا له‌پای هه‌وڵه خۆبه‌خشه‌كانم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بۆ كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوێندن، تا ئێسته زیاتر له 500 كتێبی جۆراو‌جۆرم گه‌یاندووه‌ته كتێبخانه‌كانی ناو چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی كه‌لار.
عه‌داله‌ت له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌وان وه‌ك په‌روه‌رده‌ی كه‌لار پاڵپشتی ئه‌و كه‌سانه ده‌بن كه خزمه‌ت به ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن و وه‌ك پێ‌زانین بۆ ماندووبوونی ئه‌و گه‌نجه‌یش خه‌ڵاتێكی رێزلێنانمان پێ به‌خشی.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی