كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی زانیاری له‌سه‌ر په‌رتووكێكی نوێی كیت بینیت هه‌ڵدایه‌وه، كه باس له نهێنییه شاراوه‌كانی ژیانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا میلانیا تره‌مپ ده‌كات، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و ڕای گشتی ئه‌و وڵاته دروست كردووه.
كتێبه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه میلانیا تره‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌واو داخراوی هه‌یه و زۆر به كه‌می قسه ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پاسه‌وان و كه‌سه زۆر نزیكه‌كانیشی گفتوگۆی زۆری نییه و زۆرینه‌ی كاته‌كانیشی له به‌شی مانه‌وه‌ی خۆی له كۆشكی سپی به‌سه‌ر ده‌بات.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری به‌یه‌كه‌وه وه‌ك دوو هاوسه‌ر له یه‌ك ژوور ناخه‌ون، به‌ڵكوو له نهۆمی سێیه‌می كۆشكی سپی ده‌خه‌وێ، كه پێشتر ژووری دایكی میشیل ئۆبامای هاوسه‌ری باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ژووری نووستنی سه‌ره‌كی له نهۆمی یه‌كه‌م ده‌خه‌وێت.
له نهۆمی سێیه‌می كۆشكی سپی و جیا له ژووری خه‌وتنی تره‌مپ..ده‌خه‌وێ و ژیان به‌سه‌ر ده‌بات
ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ساردی پێوه‌ندی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌یه، جیا له‌وه‌یش له كتێبه‌كه ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆر به‌یه‌كه‌وه بن، تره‌مپ و میلانیا ده‌مه‌قاڵه و ناكۆكی زۆریان له نێوان دروست ده‌بێت.
كتێبه‌كه ناوی "
فری میلانیا"یه و باس له وردترین نهێنییه‌كانی ژیانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی ده‌كات و دوای بڵاوبوونه‌وه‌یشی فرۆشێكی زۆری هه‌یه و كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.