به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆك، حه‌وته‌مین پێشانگای خۆی تایبه‌ت به كتێب ئه‌نجام ده‌دات و ژماره‌یه‌ك ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدار ده‌بن.
پێشانگای کتێبی دهۆک بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م، بورهان یه‌حیا گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی بره‌ودان به خوێندن و خوێندنه‌وه له كوردستان و پارێزگای دهۆك، حه‌وته‌مین پێشانگای كتێب بۆ ساڵی 2019 به‌ڕێوه ده‌چێت.
روونی ده‌كاته‌وه، پێشانگاكه به به‌شداری 12 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی تری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا زیاتر له شه‌ش هه‌زار ناونیشانی جۆراوجۆری كتێب به چه‌ندان زمان نمایش ده‌كرێن و به رێژه‌ی 10% بۆ 30% داشكاندن بۆ هه‌موو كتێبه‌كان كراوه.
"پێشانگاكه رۆژی دووشه‌می داهاتوو نۆی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، رۆژانه له سه‌عات 9:00ی به‌یانی تا 6:00ی ئێواره له هۆڵی ناوه‌ندی قوتابیانی زانكۆی دهۆك كراوه ده‌بێت". بورهان یه‌حیا وای گوت.
بێجگه له به‌شداری ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێریش به‌شداری تێدا ده‌كات، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه پشتیوانی ئه‌و پێشانگای ده‌كرێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری