بۆیەكردنی قژ ژنان تووشی نەخۆشییەكی ترسناك دەكات

:: AM:11:45:05/12/2019 ‌
بەگوێرەی توێژینەوەیەك لەسەر بۆیەكردنی قژ لەلایەن ژنانەوە، ئەو ژنانەی بە بەردەوام قژیان بۆیە دەكەن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمكیان زیاتر لەسەر هەیە بە بەراورد بەوانەی كەمتر قژیان بۆیە دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی كانوونی یەكەم، گۆڤارێكی ئەمەریكی ناوەڕۆكی توێژینەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە لەسەر پێوەندی بۆیەكردنی قژ لەلایەن ژنانەوە بە نەخۆشیی شێرپەنجە.

توێژینەوەكە پشتی بەستووە بە فایلی 45 هەزار ژن كە لە تۆماری پزیشكەكان  تۆمار كراون، دەری دەخات كە پێوەندییەكی ئەرێنی هەیە لە نێوان بۆیەكردنی قژ و شێرپەنجەی مەمك، تا ئاستێك ئەوانەی بە بەردەوام قژیان بۆیە دەكەن بە بەراورد بە كەسانی تر، ئەوا رێژەی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك تا رێژەی 60% زیاترە. 

ئەو ژنانەی بە بەردەوام قژیان بۆیە دەكەن، مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك بە رێژەی 60% زیاد دەكات


ئەگەرچی توێژینەوەكە دووپات لە هەبوونی پێوەندی نێوان بۆیەكردنی قژ و شێرپەنجەی مەمك دەكات، بەڵام ئەوە بە هۆكاری راستەوخۆ ناو نابات.

زانای گرێیەكان ئوتیس براولی لە ناوەندی هۆبكنز كیمیل بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەڵێ، دەرئەنجامەكان تووشی شۆكی كردین، چونكە زۆر لە ئێمە نیگەرانین لە مادە كیمیاییەكان كە لە بۆیەی قژدا هەن، ئەو ئامێرانەی كارەكە ئەنجام دەدەن، چونكە ئەوان توانایان هەیە دووچاری شێرپەنجەت بكەن.

زیاتر گوتی "ئەو ژنانەی بە بەردەوام قژیان بۆیە دەكەن، مەترسی تووشبوونیان بە رێژەی 9% زیاترە لە ژنانی ئەفریقایی كە لە ژنانی ئەفریقایی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زۆر زیاترە و دەگاتە 45%، بەمەش ئەوانەی قژیان بۆیە دەكەن رێژەی تووشبوونیان دەگاتە 59%".

 لە توێژینەوەكەدا بە وردی باسی جۆرەكانی قژ و پێست و جۆرەكانی بۆیە كراوە، لەگەڵ ماوەی نێوان بۆیەكردنی قژ، ئاماژەی بەوە دراوە ئەوانەی زۆر بە چڕی قژیان بۆیە دەكەن و لە نێوان پێنج بۆ هەشت هەفتە زیاتر لە جارێك بۆیە لە قژیان دەدەن، ئەوا مەترسییەكە لەواندا زیاتر دەردەكەوێت.



وشە - فه‌رمان سادق