كه‌ریم عه‌لی ئاغا جێگری پارێزگاری دیاله له پشكی كورد، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كورد له دیاله ده‌سه‌ڵاتی لاواز بووه. به‌گوته‌ی ئه‌و "بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و پارێزگاكانیش هۆكارێكه بۆ زیاتر سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار". ئافا به راشكاوانه‌وه ده‌ڵێ "ئێسته له دیاله كورد ته‌نیا ماوه‌ته‌وه".
پاش بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 28ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و پارێزگاكان، ئه‌و به‌رپرسه كورده به بڕیاری پارێزگاری دیاله، سه‌رپه‌رشتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و هه‌موو پێداویستییه‌كی حكوومه‌تی خۆجێی دیاله ده‌كات كه له‌لای ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه بێت.
كه‌ریم عه‌لی ئاغا جێگری پارێزگاری دیاله، له‌باره‌ی كه‌ره‌سته‌كانه‌وه روونی كرده‌وه، وه‌ك ئۆتۆمبێل و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی تر كه موڵكی گشتی بێت، وه‌ریانده‌گرنه‌وه.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی نه‌مانی ئه‌ندامه كورده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله كه ژماره‌یان سێ ئه‌ندامه و دووانیان له پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كێكیان له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، روونی كرده‌وه "ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله وه‌ك هه‌ر ئه‌نجوومه‌نێكی تری هه‌ر پارێزگایه‌ك، لایه‌نی چاودێرن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری تاكڕه‌وانه نه‌دات و به ئاره‌زوو و ویستی خۆی ده‌سه‌ڵات به‌كار نه‌هێنێت".
به نه‌مانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، ده‌سه‌ڵاتی كورد له دیاله هێنده‌ی تر لاواز بوو
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ناكرێ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق رۆڵی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نیش بگێڕن له چاودێریكردنی كاره‌كانی پارێزگاره‌كان و به‌تایبه‌ت پارێزگای دیاله كه له چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی جیا و مه‌زه‌وی جیا پێك دێت؟ ئاغا گوتی، "راستییه‌كه‌ی ئه‌ركی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه چاودێریی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات نه‌ك پارێزگاكان، بۆیه به كارێكی ئه‌سته‌می ده‌زانم ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بتوانن وه‌ك پێویست چاودێریی كاری پارێزگاره‌كان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ دیاله، چونكه كورد له‌سه‌ر پشكی پارێزگای دیاله یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌یه".
جێگری پارێزگار كه له پشكی یه‌كێتییه، دووپاتی كرده‌وه، كارێكی ئاسان نییه بۆ په‌رله‌مانتار له‌یه‌ك كاتدا دوو ئه‌رك جێبه‌جێ بكات، ئه‌ركی چاودێریكردنی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی خۆجێی، بۆیه پارێزگاره‌كان خۆیان چۆن بیانه‌وێ كار بكه‌ن، ده‌ستكراوه ده‌بن.
به بۆچوونی ئه‌م به‌رپرسه كورده، ده‌سه‌ڵاتی كورد له پارێزگاكه زۆر لاوازه و ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌رێكیشیان نییه به‌رپرسێكی ته‌ناهی بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگای دیاله‌یش به‌هه‌مانشێوه له نزیكه‌ی 50 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رێكی كورد و جێگرێكیشیان نییه.
له‌باره‌ی رۆڵی ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله كه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه و ده‌وام ناكه‌ن به‌هۆی بڕیاری په‌رله‌مانه‌وه، جێگری پارێزگار هێمای بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌وان داكۆكییان له ماده‌ی 140 و پشكی ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله له پڕۆژه و بودجه و هه‌ر بڕیارێك بیانزانیایه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كرد و هه‌ڵوێستیان هه‌بوو".
كه‌ریم عه‌لی ئاغا جێگری پارێزگاری دیاله هۆشداری دا كه ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی پۆلیس و سوپا و حه‌شدی شه‌عبی رۆڵی باش نابینن له ناوچه كوردستانییه‌كان و به نهێنی هه‌رچییه‌كیان بووێت ده‌یكه‌ن.
"به‌گشتی مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله هه‌ن، چونكه هاوشێوه‌ی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش هێنده‌ی تر بووه‌ته هۆی لاوازی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی كورد له دیاله‌دا" ئاغا وای گوت.
وشه/ به‌دواداچوونی سه‌بری هۆرێنی