میدیاكانی عێراق و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكان و ڕۆژنامه‌وانان به‌ڵگه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له چوار ڕۆژی كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانستان له ده‌روازه‌ی "به‌دره"ی سه‌ر به پارێزگای واسیت ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كراون، ئه‌مه‌یش به هه‌وڵێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كۆنتڕۆلكردنی به‌غدا لێك ده‌ده‌نه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و به وردی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و پرسه خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی داوه كه له ڕۆژی 27،26،25،24ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ بۆنه‌یه‌كی ئایینی مه‌زه‌وی شیعه و سوننه له عێراق بوونی نییه، به‌ڵام زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئه‌فغانستان هاتوونه‌ته عێراق، به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و هاووڵاتییانه چه‌كداری ئێرانین و بۆ سووریا ڕه‌وانه ده‌كرێن، تا له ڕیزی سوپای فاتمیون بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بجه‌نگن، به‌شێكی تریش له‌و بروایه‌دان كه ئه‌وانه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌غدا هاتوونه‌ته عێراق و پرۆسه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای به‌غدایه به جۆرێك زۆرینه‌ی بكه‌نه لایه‌نگری ئێران و پیاوانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان كه له میدیاكانی عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ژماره‌ی هاووڵاتییانی ئه‌فغانستان كه له ئێرانه‌وه ڕوو له به‌غدا ده‌كه‌ن ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبوونه‌وه و ئه‌وه‌ی گومانه‌كانیشی زۆرتر كردووه، ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له نێوان 25 تا 35 ساڵیدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێ، هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاووڵاتییانی ئه‌فغانستان بۆ به‌غدا له كاتێكدایه كه ته‌واوی باڵوێزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له به‌غدا به فه‌رمی و ئاشكرا له ڕێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌وه هۆشدارییان به هاووڵاتییانی وڵاته‌كانیان داوه، كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن، به‌هۆی خۆپێشاندان و توندوتیژییه‌كان عێراقیان به وڵاتێكی نائارام ناوبردووه و ڕێنمایی هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوو له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق نه‌كه‌ن، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت.
هيچ بۆنه‌یه‌كی ئاینی نییه و نه‌چوونه‌ته نه‌جه‌ف و له به‌غدا گیرساونه‌ته‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ، هه‌ر زوو گومان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دروست بوو، سه‌ره‌تا وا بیرمان كرده‌وه كه ئێران ئه‌و ئه‌فغانیانه ده‌نێرێته سووریا و له‌وێ وه‌ك چه‌كدار له ڕیزی میلیشیاكانی سه‌ربه‌خۆی ده‌یانهێڵێته‌وه، به‌ڵام دواتر به‌دواداچوونمان كرد و بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و هاووڵاتییانه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و سووریا ناڕۆن، دواتر بیرمان له‌وه كرده‌وه، له‌وانه‌یه بۆ سه‌ردانی مه‌زاره پیرۆزه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا هاتبن و شیعه بن، به‌ڵام له‌مه‌یش هه‌ڵه ده‌رچووین، چونكه ئه‌و ئه‌فغانیانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووه و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا نه‌ڕۆیشتوون، بگره سه‌رجه‌میان ڕوو له به‌غدای پایته‌خت ده‌كه‌ن و له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌یه‌كی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و 10 هه‌زار ئه‌فغانیه‌ی ئاشكرابوون كه له‌و چوار ڕۆژه هاتوونه‌ته عێراق، ته‌نیا له ده‌روازه‌ی "به‌دره"ی سنووری پارێزگای واست بوون، تا ئێسته هیچ به‌ڵگه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانی تری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر هاتنی به‌لێشاوی ئه‌فغانییه‌كان بۆ عێراق بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌روازه‌كانی تریش هه‌مان بابه‌ت بوونی هه‌یه، ئه‌و بابه‌ته‌كه زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته هه‌نگاوی به په‌له‌ی بۆ بهاوێژرێت.
به‌شێك له چالاكان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه هاتنی ئه‌و ئه‌فغانیانه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌رانه له به‌غدای پایته‌خت، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكان شكستیان هێنا له كۆتاییهێنان به ناره‌زایه‌تییه‌كان، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران سوورن و به‌رده‌وامن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاندووه، گومانمان له‌وه‌دا نییه، ئه‌و ئه‌فغانیانه یان بۆ سه‌ركووتی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن تارانه‌وه ڕه‌وانه‌كراون، یانیش بۆ ئامانجێكی سیاسی تارانه له به‌غدای پایته‌خت، هه‌ر چۆنێك بێ، هیچ نیازێكی باشی لێ ناخوێنینه‌وه.
به‌رپرسێك له پارێزگای واسیت له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و پرسه پێوه‌سته به حكوومه‌تی فیدراله‌وه، چونكه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و ناوخۆییه لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تی له‌و چه‌شنه بكه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه له ڕۆژه‌كانی كۆتایی مانگی ڕابردوو به هه‌زاران ئه‌فغانی له ده‌روازه‌ی به‌ده‌ره‌وه هاتوونه‌ته عێراق.
سه‌ره‌تا وا لێكدراوه‌ته‌وه كه ده‌نێردرێنه سووریا، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران ده‌لێن بۆ سه‌ركووتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نێردراون
سه‌عد مه‌تڵه‌بی به‌رپرس له پارێزگای به‌غدا له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و زانیاریانه‌مان ته‌نیا له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بیستووه، به فه‌رمی ئاگاداری پرسێكی له‌وشێوه‌یه نین، به‌ڵام سنووره‌كانی عێراق كراوه‌ن، نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی، بگره به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بێ هیچ ڤیزا و په‌ڕاوێك دێنه عێراق و هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت قاسم سوله‌یمانی و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی.
سه‌لاح محه‌مه‌داوی ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی عێراق گوتی، سه‌ندیكاكه‌مان له ده‌روازه و فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ر كه‌سێك بۆ كاركردن ڕوو له عێراق بكات تۆماری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و 10 هه‌زار ئه‌فغانییه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناویان بۆ مه‌به‌ستی كاركردن له عێراق تۆمار نه‌كراوه.