ژنێكی ڕووسی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی سوڵتاننشینی عومان كردووه، دوای نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هاتنه دنیا كۆرپه‌له‌كانی ناو سكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مۆسكۆ چوار منداڵی به‌یه‌كجار دووگیانبوون هێنایه دنیاوه، ئه‌مه‌یش حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌نه و له نێو ملیۆنێك ژن له دنیا یه‌ك حاڵه‌تی له‌مجۆره له دنیا ڕوو ده‌دات.
ئه‌و شنه ناوی ئۆلگا شولزه و هاوسه‌ره‌كه‌یشی ناوی به‌در ئه‌لهاشمییه و پێشتر له ئیمارات یه‌كتریان بینیوه و به‌یه‌كه‌وه كاریان كردووه و دواتر بڕیان داوه هاوسه‌رگیری بكه‌ن، بۆ شوێنی له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌كه‌یشیان بڕیاریان داوه بگه‌ڕێنه‌وه مۆسكۆ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌دایكبوونی پایته‌ختی ڕووسیا دواجار منداڵه‌كانیان چاویان به دنیا هه‌ڵهێنا.
له نێو ملیۆنێك ژنی دووگیان یه‌كێكیان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن
ئه‌و چوار منداڵه دووانیان كچ و دووه‌كه‌ی تریش كوڕن، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتیش منداڵه‌كانی له دایكبوو، بێ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێ، منداڵه‌كانیش به سه‌لامه‌تی و بێ هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بوون و هه‌ریه‌كه‌یشیان كێشیان كیلۆیه‌ك و 500 گرام بوو.
سه‌رۆكی به‌شی له دایكبوون سڤیتلانا ستیبانۆڤا له‌باره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه
گوتی، منداڵه‌كان هیچ گرفتێكیان نییه و به ئاسایی ده‌خۆن و ده‌خه‌ون، به‌ڵام ئۆلگا به ته‌نیا فریای هه‌رچوار منداڵه‌كه ناكه‌وێ، بۆیه به به‌رده‌وامی په‌رستارێك لایه‌تی و هاوكاری ده‌كات.