كەشناسی بەردەوامی بەفربارینی بۆ سبەیش ڕاگەیاند

:: AM:10:49:07/12/2019 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی بەفربارینی بۆ سبەیش ڕاگەیاند و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی كانوونی یەكەم، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، ئەو شەپۆلی باران و بەفرەی هەیە بۆ سبەیش بەردەوامی دەبێت.

لە هەولێر و دهۆك و سلێمان لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت
كەشناسی ئاشكرای دەكات، سبەی لە هەولێر و دهۆك و سلێمان لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و لە ناو شارەكانیش لە كات و شوێنی جیاواز باران دەبێت، هەروەها لە كەركووك باران دەبارێت.

باس لەوەش كراوە، پلەكانی گەرما دابەزێت و نزمترین پلەی گەرما شەش دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت.

ماوەی دوو ڕۆژ شەپۆلی بارانبارین هەرێمی كوردستان گرتووەتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان و سنوورییەكان بەفر باریوە.
 


 



وشە - رامیار جەواد