به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا گومان له رووسیا ده‌كه‌ن مانگى رابردوو له نزیك ته‌رابلوسى پایته‌ختى لیبیا فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى خستبێته خواره‌وه و داواى پاشماوه‌ى فڕۆكه‌كه ده‌كه‌ن. به‌رپرسانى رووسیایش ئه‌م تۆمه‌ته ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، له مانگى رابردوو فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكى له نزیك ته‌رابلوسى پایته‌ختى لیبیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا گومانیان له رووسیا هه‌یه و داواى پاشمه‌واى فڕۆكه‌كه ده‌كه‌ن.
له نزیك ته‌رابلوسى پایته‌ختى لیبیا فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه خراوه‌ته خواره‌وه
وه‌ك به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، رووداوه‌كه له 21ى مانگى تشرینى دووه‌م بووه، فڕۆكه‌كه‌یش چه‌كدار نه‌بووه.
ستیڤن تاونسه‌ند فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فریقا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى ئه‌وكات به‌رگرى ئاسمانى له ناوچه‌كه به‌ڕێوه بردووه، به‌رپرسه له‌و رووداوه ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی ته‌قه‌ى له فڕۆكه كردووه نه‌یزانیوه ئه‌مه‌ریكى بووه، به‌ڵام ئێسته ده‌زانێ و پاشماوه‌كه‌ى ناگێڕێته‌وه.
كۆلۆنیل كریستۆڤه‌ر كارنز گوته‌بێژى هێزه‌كانى و ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فریقا ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ى ئه‌و هه‌ڵسانگاندنه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كراوه، ئه‌وكاته خانه‌نشینه‌كانی رووسیا به‌رگرى ئاسمانی لیبیایان به‌ڕێوه ده‌برد.
كه‌چى رووسیا ئه‌م زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ ئه‌فسه‌رێكى خانه‌نشینى رووسیا له لیبیا كار ناكات.