به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌دا داوا له شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌كات شاخی گۆیژه و ئه‌و شوێنانه جێبهێڵن كه به‌فری لێ باریوه.
ئێسته له شاخه‌كان دابه‌زن و ئه‌و شوێنانه به‌جێبهێڵن
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانی چڕ ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری سلێمانی گرته‌وه و هاوشێوه‌ی هه‌موو ساڵه‌كانی پێشوو هاووڵاتییان ڕوویان له شاخه‌كان كردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی به‌فرو باران رووی له شاری سلێمانی كرد، ژماره‌یه‌ك شۆفێر سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌یان كردووه به‌مه‌به‌ستی بینینی سروشتی به‌فراوی ناوچه‌كه به تایبه‌تی شاخی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه ده‌كات كه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت چوونه‌ته سه‌رشاخه‌كان ئێسته له شاخه‌كان دابه‌زن و ئه‌و شوێنانه به‌جێبهێڵن، چونكه له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ئه‌گه‌ری زۆری به‌ستنی ڕێگای شاخه‌كان هه‌یه.