هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به رێنوێنی نوێ مووچه بۆ ئه‌و كه‌سانه ببڕنه‌وه كه له خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن.
له كوردستان زیاتر له 100 هه‌زار مووچه‌خۆری چاودێری خێزان هه‌بوو كه 31 هه‌زاریان له سلێمانی بوون
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی كانوونی دووه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یه‌ند، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پلاندانان به هاوكاری یوئێن دی پی، پلانێكیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا دوای دابینكردنی بودجه بۆی، ده‌ست به بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ ئه‌وانه بكه‌ن كه له خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن.
زیاتر گوتی، چه‌ند كۆبوونه‌وه و وۆرك شۆپێك كراوه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوویش له هه‌ولێر وۆرك شۆپی بۆ رێكبخرێت و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
به گوته‌ی عومه‌ر گوڵپی، بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن پێویستی به ده‌ركردنی رێنوێنی نوێ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ 2020 په‌سه‌ند كرا، هه‌وڵ ده‌درێت بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت.
له ماوه‌ی رابردوودا مووچه‌ی چاودێری خێزان ده‌درایه بێوه‌ژنان و هه‌ژاران و كه‌م ده‌رامه‌تان، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه پێدانی ئه‌و مووچه‌یه كه بڕه‌كه‌ی 150 هه‌زار دینار بوو راگیرا. له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 100 هه‌زار مووچه‌خۆری چاودێری خێزان هه‌بوو كه 31 هه‌زاریان له سلێمانی بوون.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا