لیستی مووچەی سبەی ڕاگەیەندرا

:: AM:08:03:08/12/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی توێژێكی تر دابەش بكرێت و ئەمڕۆش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی 70 و 80ـی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی هێزی پێشمەرگە
لە زانیارییەكاندا ئاشكرا كراوە، ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی هێزی پێشمەرگە.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 5925 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌