بارینی بەفر بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرمی دادەبەزێت

:: AM:10:38:08/12/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی بەفربارینی بۆ سبەیش ڕاگەیاند و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی كانوونی یەكەم، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، ئەو شەپۆلی باران و بەفرەی هەیە بۆ سبەیش بەردەوامی دەبێت.

سبەی لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت
كەشناسی ئاشكرای دەكات، سبەی لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و لە ناو شارەكانیش لە كات و شوێنی جیاواز باران دەبێت.

باس لەوەش كراوە، پلەكانی گەرما دادەبەزێت و نزمترین پلەی گەرما شەش دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە دەبێت.

ماوەی دوو ڕۆژ شەپۆلی بارانبارین هەرێمی كوردستان گرتووەتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان و سنوورییەكان بەفر باریوە.

هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەشوهەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵی ڕابردوو لە هەندێك شوێن زیاتر لە دوو هەزار ملم باران باری.



وشە - رامیار جەواد