په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى سائیروون ئاشكراى ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دانانى سه‌رۆك وه‌زیران رێك نه‌كه‌ون، ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار به‌گوێره‌ى ماده‌ى 81ى ده‌ستوور ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
محه‌مه‌د غزى په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانى سائیروون له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه ئاشكرا ده‌كات كه له‌لایه‌ن حزبه عێراقییه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت پێشنیاز كراون.
په‌رله‌مانتاره‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه سائیروون ته‌واوى ناوه‌كانى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
سائیروون ته‌واوى كاندیده‌كانى ره‌ت كردووه‌ته‌وه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه ئه‌م لایه‌نانه له‌سه‌ر دانانى سه‌رۆك وه‌زیران رێك نه‌كه‌وتن چى روو ده‌دات، محه‌مه‌د غزى ده‌ڵێ، ئه‌وكات ماده‌ى 81ى ده‌ستوورى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌گوێره‌ى ئه‌و ماده‌یه سه‌رۆك كۆمار ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له په‌رله‌مان قبووڵ كرا، به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق ده‌بێت له ماوه‌ى 15 رۆژ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ دابنرێت، تا ئێسته‌یش لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك رێك نه‌كه‌وتوون.