نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، بووه‌ته مۆته‌كه و زۆر كه‌س تووشی بووه و ئه‌گه‌ر زوو چاره نه‌كرێ ڕه‌نگه ببێته هۆی نه‌شته‌رگه‌ری و خواردنی ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژی ته‌مه‌ن، بۆیه پێویسته له سه‌ره‌تاكانی ئه‌و نه‌خۆشییه، نیشانه‌كانی بزانین، پێش ئه‌وه‌ی پزیشك پێمان بڵێ و تووشی شۆك ببین.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشیكیدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن، چه‌د جۆرێك نیشانه‌یان لێ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت كه بریتین له:
- كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سێكسی.
- بوونی "تامیسكه"ی ناو ده‌م .
- هه‌وكردنی پووكه‌كان.
- ئاوسانی قاچه‌كان.
- كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له چوارده‌وری چاوه‌كان.
- نه‌بوونی رێكوپێكی له لێدانی دڵ.
- بوونی ئازار له سینگ و شانه‌كان.
- هه‌ستكردن به هه‌ناسه‌ته‌نگى له كاتى كاركردندا.
- پڕماندن و هاواركردن له‌كاتى خه‌وتندا.
پێیوسته ئه‌وه‌ش بزانین كه زیادبوونی كۆلسترۆل له خوێندا، هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.