وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە نووسراوێك ئاگەداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە دەكاتەوە كە كێشانی جگەرە لەلایەن شوفێرانی تاكسی و پاسەكان ڕێپێدراو نییە و پێویستە ڕێنوێنییەكان جێبەجێ بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم نۆی كانوونی یەكەم، لە نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە ئاشكرا كراوە، كێشانی جگەرە لەلایەن شوفێری تاكسی و پاسەكان قەدەغەیە و لە كاتێك هاووڵاتییان لەم كاتەی بەكارهێنانی هۆیەكانی گواستنەوەی گشتیدان.
لەكاتی بەكارهێنانی هاووڵاتییان بۆ تاكسی دەبێت رادیۆ و (مسجل) كوژاوە بێت
باس لەوەش كراوە، بەكارهێنانی رادیۆ تەنیا لەسەر داوای هاووڵاتییان دەبێت، لەكاتی بەكارهێنانی هاووڵاتییان بۆ تاكسی دەبێت رادیۆ و (مسجل) كوژاوە بێت و تەنیا لەسەر داواكاری سەرنشین كاری پێ دەكرێت.
ڕوون كراوەتەوە، لەكاتی نەبوونی سەرنشین لە تاكسی شوفێری تاكسی ئازادە لە بەكارهێنانی رادیۆ و (مسجل) بە ئارازووی خۆی.
ئەو نووسراوە لە كاتێكدایە ئێستە بۆ ڕێكخستنی كاری شوفێرانی تاكسی، لێدانی لۆگۆ چووەتە بواری جێبەجێكردن و پێویستە تا یەكی ئاداری ساڵی داهاتوو سەرجەم شوفێرانی تاكسی مامەڵەی لێدانی لۆگۆی تاكسی تەواو بكەن.