بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەولێر بڵاوی كردۆتەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو تیمەكانمان توانیوویانە دەست بەسەر زیاتر لە 26ـی هەزار نێرگەلەی ئەلكترۆنیدا بگرن بەهۆی خراپی و ناتەندروستی.
ئەمڕۆ دووشەم نۆی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەولێر بڵاوی كردۆتەوە، 26 هەزار و 600 نێرگەلەی ئەلیكترۆنی بەهۆی خراپی كوالێتی بەپێی بڕیاری دادگای گومرگی درا بە وەزارەتی تەندروستی بۆ لەناوبردنی.
نایلۆنی نایاسایش دەستی بەسەردا گیراوە کە بۆ برنج و بەرهەمەكانی تر بەكار دەهێنرا
زیاتر روون کراوەتەوە، ژمارەیەك كیسی نایلۆنی نایاسایش دەستی بەسەردا گیراوە کە بۆ برنج و بەرهەمەكانی تر بەكار دەهێنرا و بە بڕیاری دادگا لەناو بران.
باس لەوەشكراوە، لە دوای دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆری خۆراك و كاڵای خراپ بە هۆكاری نەبوونی گەرەنتی و ناتەندروست بوونیان لە مەرجی بەكارهێنان و ماوەی بەسەرچوونیان بڕیاردرا بە لەناوبردنیان لە لایەن بەڕێوبەراتییەكەمان.
گرتنی ئەو ژمارە زۆری نێرگەلەی ئەلكترۆنی لە كاتێكە پێشتر بەرپرسانی تەندروستی چەندان جار هۆشدارییان دابوو لە مەترسییەکانی بەكارهێنانی.