هاووڵاتییه‌كی
ئه‌مه‌ریكی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێك واژووكرد، كه تووشی شێرپه‌نجه بووه و پزیشكان ماوه‌یه‌كی نزیكیان بۆ كۆتاییهاتنی ژیانی داناوه، هه‌واڵی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌یش كاردانه‌وه‌ی دروست كردووه، هه‌مووان پیاوه‌كه به ئه‌نجامدانی كارێكی مرۆیی گه‌وره ناو ده‌به‌ن.
شون ودارد دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوونه‌ته‌وه، بڕیاری دا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به دوای ژنێك بگه‌ڕێ تا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات و دواجار ئه‌ماندا دی مارزیۆی دۆزییه‌وه و ماوه‌یه‌ك قسه‌یان به‌یه‌كه‌وه كرد و ژنه‌كه دۆخی ژیانی خۆی پێ ناساند، كه تووشی شێرپه‌نجه بووه و ماوه‌یه‌كی زۆری نه‌ماوه كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام شون ودارد ئه‌مانه‌ی په‌راوێزخست و بڕیاری دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
خه‌ڵكی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به جوامێرترین پیاو ناوی ده‌به‌ن
ئه‌و ژن و پیاوه دوای دیداری یه‌كتر بڕیاریان دا ئاماده‌كاری بكه‌ن، بۆ گواستنه‌وه بۆ ماڵی ژنه‌كه و به‌یه‌كه‌وه ژیان، ئه‌ماندا ده‌ڵێ، سه‌ره‌تا به‌هۆی نیانی و قسه‌خۆشی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه عاشقی شون بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بنیویه‌تی زیاتر هۆگری بووه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی شونیش كه ده‌یزانی كۆتاییم دێ، به هه‌ڵوێستێكی زۆر مه‌رد و جوامێرانه ناو ده‌بات.
هه‌واڵی هاوسه‌رگیری ئه‌و ژن و پیاوه میدیاكانی ئه‌مه‌ریكای ته‌نیوه و هه‌مووان دوپوات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تی و هه‌ڵوێستی جوامێرانه هه‌موو گرفت و ناخۆشییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت و دڵه پاك و پڕ له هه‌ڵوێسته‌كان له‌یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه.