ژنه سه‌ماكارێكی هیندی دوای ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگێكی بوكگواستنهوه به تایبه‌ت بۆ سه‌ماكردن پاره‌ی پێ درا بوو، به‌ڵام له كاتی سه‌ماكردن بۆ ساتێك ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌یش خاوه‌نی ئاهه‌نگه‌كه تووڕه ده‌كات و به ده‌مانچه‌كه‌ی گولـلهیهكی ئاراسته ده‌كات و به ڕووخساری ده‌كه‌وێ و به په‌له ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
گرته‌ی ڤیدیۆی ساتی ته‌قه‌كردن له‌و كچه سه‌ماكاره له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكانی هیندستان به چڕی بڵاوبووه‌ته‌وه و كێشه و ئاڵۆزی له ئاهه‌نگه‌كه دوای ئه‌و ته‌قه‌كردنه دروست ده‌بێت.
سیسته‌می ده‌نگی هۆڵه‌كه تێكچوو و ئه‌میش وه‌ستا تا چاك بكرێته‌وه،به‌ڵام به‌ر گولـله درا
له‌باره‌ی هۆكاری وه‌ستانی ئه‌و كچه‌یش له
سه‌ماكردن، میدیاكانی هیندستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌وه بووه له سیسته‌می ده‌نگی هۆڵی بووكگواستنه‌وه، له ئه‌نجام دا سترانه‌كان وه‌ستاون و ئه‌مه‌یش وایكردووه كچه‌كه له‌خۆیه‌وه بێ ستران سه‌ما نه‌كات و چاوه‌ڕێی چاككردنه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌نگی هۆڵی ئاهه‌نگگێڕانه‌كه بێت.
پاش وه‌ستانی ئاهه‌نگه‌كه ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێ و كچه سهماكهرهكهیش ڕووخساری خۆی ده‌گرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گولـله‌ی به‌ركه‌وتووه و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، ڕووداوه‌كه له گوندی تشیتراكۆتی ویلایه‌تی ئهوتاربرادیشی هیندستان ڕووی داوه.