سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له به‌غدا ئاشكرای كرد، كه له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه ده‌یانه‌وێ پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له كورد وه‌ربگرنه‌وه و سه‌رجه‌میان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی كه نابێ چیتر ئه‌و وه‌زاره‌ته به كورد بدرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ماڵپه‌ڕی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاندووه، كه لایه‌نه شیعه‌كان له ئه‌نجامی دانوستاندنه‌كانی نێوان خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی له حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ربگرنه‌وه و ئه‌وه‌یش به لایه‌نی كوردی گه‌یاندووه، له شوێنی وه‌زاره‌تی دارایییش بڕیاریان داوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جارێكی تر به كورد بده‌نه‌وه.
ده‌یانه‌وێ گرفتی دارایی بۆ كوردستان دروست بكه‌نه‌وه
ئاماژه‌ی داوه، كورد سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقیش، كه بڕیاره به‌ر له 17ی ئه‌م مانگه ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق به گوێره‌ی ماوه‌ی ده‌ستووری و یاسایی ئاشكرا بكرێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش لایه‌نی كوردی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه وه‌زاره‌تی دارایی بۆیه به‌لای كورده‌وه گرنگه، چونكه ده‌یانه‌وێ پاره‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان بێ كێشه ڕه‌وانه بكه‌ن، هاوكات شیعه‌كانیش ده‌یانه‌وێ ئه‌و وه‌زاره‌ته بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێشه بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكه‌ی قبووڵ كرد و ماوه‌ی 15 ڕۆژ به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاندیدی نوێ بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ڕێكبكه‌ون و 17ی مانگیش دوا ڕۆژی ئه‌و ماوه یاساییه‌یه و پێویسته سه‌ركۆمار ناوی كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێ ڕاده‌ستی په‌رله‌مان بكات.