شه‌وه سپییه‌كان ده‌بێته میوانی ئه‌كادیمای كوردی، وه‌رگێڕی كتێبه‌كه‌یش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به كوردی بكرایه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وتی چه‌پ و شیوعییه‌كانی كوردستان ده‌كرد. شه‌وه سپییه‌كان، كتێبی یاده‌وه‌رییه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسڕائیل نووسیویه‌تی و باس له زیندانه‌كانی سۆڤییه‌ت ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌كادیمیای كوردی كۆڕێك بۆ شه‌فیقی حاجی خدر وه‌رگێڕی كتێبی شه‌وه سپییه‌كان كه مێناحێم بێگن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسڕائیل نووسه‌ریه‌تی و باس له ساڵێك و شه‌ش مانگ زیندانی زۆره‌ملێی خۆی ده‌كات له گرتووخانه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت.
ئه‌كادیمیای كوردی له‌و كۆڕه‌دا بۆ شه‌فیقی حاجی خدر، كتێبه‌كه به خوێنه‌ران و كتێبدۆستان ده‌ناسێنێ
ئه‌كادیمیای كوردی له‌و كۆڕه‌دا بۆ شه‌فیقی حاجی خدر، كتێبه‌كه به خوێنه‌ران و كتێبدۆستان ده‌ناسێنێ و دواتریش هه‌ر له‌وێ به واژووی نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا ده‌فرۆشرێت.
شه‌فیقی حاجی خدر له باره‌ی كتێبه‌كه به "وشه"ـی راگه‌یاند، كتێبه‌كه قه‌باره مامناوه‌نده و له 437 لاپه‌ڕه پێكدێ، له جۆری یاده‌وه‌رییه به ستایلی رۆمان نووسراوه و دابه‌شی سه‌ر 25 به‌ش كراوه.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مێناحێم بێگن یه‌كێك بووه له‌و جووانه‌ی كه ساڵی 1941 زیندانی رووسه‌كان بووه له‌سه‌رده‌می ستالین له یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت، باسی ساڵێك و نیو زیندانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه له زیندانه‌كانی سۆڤییه‌ت، گوتی "ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه له سالاَنی 70 و 80ـاكانی سه‌ده‌ی رابردوو بكرابووایه كوردی ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی چه‌پ و شیوعییه‌كانی كوردستان ده‌بوو، چونكه مێناحم له كتێبی شه‌وه سپییه‌كان زۆر به وردی باسی دیكاتۆریه‌تی ستالین و یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت ده‌كات".
مێناحێم بێگن، ساڵی 1913 له وڵاتی بیلارووسیا، له شاری بریست لیڤستوك له‌دایكبووه، ساڵی 1935 كۆلیژی یاسای له زانكۆی وارشۆ ته‌واو كردووه.
له سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌ندامی كارای بزووتنه‌وه‌ی زایۆنزمی بووه و بووه‌ته سه‌رۆكی بزووتنه‌ی (بیتار)، كه جووڵانه‌وه‌یه‌كی لاوانی زایۆنستی بووه. له كاتی داگیركردنی وارشۆ له لایه‌ن ئه‌لمانیاوه ڕاده‌كاته فیلنا و له ساڵی 1940 ده‌سته‌ڵاتی سوڤیه‌تی به تۆمه‌تی چالاكبوونی له ڕێكخراوه زایۆنستیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ڕه‌وانه‌كردنی جوو بو فه‌له‌ستین ده‌ستگیریده‌كه‌ن، ئینجا ڕه‌وانه‌ی زیندان و زیندانی تاكه‌كه‌سی و ئوردوگای كاری زوره‌ملێی له سیبیریا ده‌كه‌ن.
ساڵی 1942 دوای ماندوبوونێكی زۆر خۆی ده‌گه‌ینێته فه‌ڵه‌ستین، ساڵی 1943 تا 1948 ده‌بێته سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی (ئیرگون زڤای لیومی)، ساڵی 1967 ده‌چێته كنیست (په‌رله‌مان) و له ساڵی 1973 ده‌بێته سه‌رۆكی فراكسیونی لیكود له په‌رله‌مان و دواتریش له 1977 تا 1983 ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕایل.
مێناحم براوه‌ی خه‌لاَتی نۆبڵی ئاشتییه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكی پێشووتری میسر، جگه له شه‌وه سپییه‌كان نووسه‌ری كتێبی شۆڕشه. به جه‌ڵته‌ی دڵ ساڵی 1992یش له ته‌لئه‌بیب كۆچی دوایی كرد.