هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌كانی تر، واتسئاپیش تایبه‌تمه‌ندی دارك مۆدی زیاد كرد كه له‌ڕێیه‌وه شێواز و دیزاینی ناوه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت و سه‌رنجراكێشی كردووه.
ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین تایبه‌تمه‌ندی واتس‌ئاپ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك مارك زوكه‌ربێرگ كه خاوه‌نی ئاپی واتسئاپیشه ڕای گه‌یاند كه تایبه‌تمه‌ندی دارك مۆدی یان شێوازی تاریكی بۆ به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ زیاد كردووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر داواكارییان له‌سه‌ری هه‌بوو.
لە نوێترین ئەپدەیتدا ئەم تایبەتمەندییە بەردەست دەبێ
ئه‌وه‌یش گوتراوه، سوودبه‌خشی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌وه‌دایه كاتێك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه كارا ده‌كه‌یت راسته‌وخۆ كاریگه‌ری باش له‌سه‌ر پاتری مۆبایله‌كه‌ت هه‌یه و له‌كاتی به‌كارهێنانیشدا شه‌حن كه‌متر داده‌به‌زێت، بۆیه شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ت بۆ هات راسته‌وخۆ كارای بكه ئه‌مه زۆر سوودی هه‌یه بۆ مۆبایله‌كه‌ت.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كار دێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندیكردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.