هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌ره‌و شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په و گۆڕه‌پانی ته‌حریر جوڵه‌یان پێ كرا، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان له رووی ته‌ناهییه‌وه رووی له ئاڵۆزی كردووه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه به‌شێكی زۆریان هاتوون بۆ ئه‌و سنووره
وه‌عد ئه‌كره‌م ئه‌فسه‌ری رێگه‌پێدراوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی بۆ پاراستنی دۆخی ته‌ناهی له شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دۆسیه‌ی ته‌ناهیی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په به هێزه‌كانی ئه‌وان سپێردراوه هێزی سوپا كه‌م له‌ناوچه‌كه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئێسته فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی لیوای 20ی سوپای عێراقی له سنووری شاره‌بانه‌وه بۆ سنووری قه‌ره‌ته‌په.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه به‌شێكی زۆریان هاتوون بۆ ئه‌و سنووره، به‌لاَم له‌لایه‌ن گوندنشینانی سنووری شاره‌بانیشه‌وه ناڕه‌زای ده‌ربڕاوه كه ناوچه‌كه‌یان له هه‌موو هێزێك چۆڵ ده‌بێ كه ته‌نیا هێزێكی كه‌می سوپای لێ ده‌مێنێ ئه‌وانیش ناتوانن دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه بپارێزن.
ناوبراو باسی له‌وه كرد، ئه‌وان وه‌ك هێزه‌كانی حه‌شد هێزی تۆكمه‌یان هه‌بووه له قه‌ره‌ته‌په و به به‌راورد به زۆر ناوچه‌ی وه‌ك ئیمام وه‌یس و نه‌فتخانه كه‌مترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێدا ئه‌نجامدراوه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی