دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر كوشتنی بیلال، دادگا بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ بكوژه‌كه‌ى ده‌ركرد و تا مانگێكی تر بڕیاره‌كه ته‌میز ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ر، حه‌ت مانگ به‌سه‌ر كوشتنی بیلال تێده‌په‌ڕێت، كه له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه له‌به‌ر پاره كوژرا، له چواره‌م دانیشتنی دادگادا دادوه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ "عه‌دنان" بكوژی "بیلال" ده‌ركرد، تامانگێكی تر بڕیاره‌كه ته‌میزی بۆ ده‌كرێت دوای ته‌میزكردنی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
عه‌بدولره‌حمان بابه ئیسماعیل، باوكی بیلال به "وشه" ڕاگه‌یاند، له ڕۆژی 10ى كانوونی یه‌كه‌م له چواره‌م دانیشتنی دادگادا ، بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ بكوژی كوڕه‌كه‌ی ده‌ركراوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن له ماوه‌ی ئه مانگه‌دا دادگای ته‌میز بڕیاره‌كه ته‌میز بكات و بڕیاری كۆتای به‌سه‌ر "عه‌دنان" جێبه‌جێبكرێت.
دادگا بڕیاریدا بکوژی بیلال لە سێدارە بدرێت
باوكی بیلال زیاتر گوتى، ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگابوون و ناره‌حه‌تی زۆریان به‌ده‌ست كوشتنی كوڕه‌كه‌یان به‌بێ تاوانی چه‌شتووه، هه‌موو ئه‌و قسانه‌شی كه دراونه‌ته پاڵ شه‌ره‌فی كوڕه‌كه‌یان هێنده‌ی كوشتنه‌كه‌ی ئازاری داون، به‌ڵام له دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر بڕیاره‌كه‌ی دادگا ڕاستیه‌كانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی پشت‌راست كرده‌ووه.
ڕۆژی 11ی نیسانی ئه‌مساڵ 2019 بیلال عه‌بدولره‌حمان له‌لایه‌ن یه‌كێك له هاوڕی نزیكه‌كانی خۆیه‌وه، له نزیك تێرمیناڵی هه‌ولێر ده‌كوژرێت و ته‌رمه‌كه‌ی فڕی ده‌درێت، هۆكاری كوشتنی بیلال له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌یه‌وه وه‌كو خێزانه‌كه‌ی باسی ده‌كه‌ن بڕی یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار بووه، كه پێشتر بیلال به قه‌رز داویه‌تی به "عه‌دنان" له‌كاتی داواكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌یدا كوشتوویه‌تی.
له‌باره‌ى ئه‌و دۆسیه‌یه ڕ‌اپۆرتێكى پێشووى "
وشه" بخوێننه‌وه.