له‌مڕۆوه تا سه‌ره‌تای ساڵی نوێ كۆمپانیای نیسان له پێشانگاكانیدا نوێترین مۆدێلی "GT-R" نمایش ده‌كات كه وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله یه‌كێكه له باشترین ئۆتۆمبێله پێشبڕكێكان، چونكه خاوه‌ن بۆدییه‌كی پته‌و و خێراییه‌كی زۆره.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی نیسان ده‌ڵێن، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه له جۆری "GT‑R50"ی مۆدێل 2021 كه له دیزاینه‌كه‌یدا ده‌بینرێت به ته‌واوه‌تی له به‌رهه‌مه كۆنه‌كان جیاوازه و دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش خاوه‌نی بزوێنه‌رێكی به‌هێزه كه ده‌توانێت به كه‌متر له دوو چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
ئەم ئۆتۆمبێلە به كه‌متر له دوو چركه له سفره‌وه دەگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا
نیسان له‌باره‌ی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتویه‌تی، ئۆتۆمبێلی GT‑R50ی مۆدێل 2021 بزوێنه‌ری 3.8 تا 6.8ی لیتری هه‌یه كه هێزی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گه‌ێنێته نزیك 800 بۆ هه‌زار ئه‌سپ، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن كێشێكی قورسه كه له‌كاتی پێشبڕكێدا به‌ته‌واوه‌تی رێگاكه كۆنترۆڵ بكات و بتوانێت ركابه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا بكات، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نیسان به‌بێ ركابه‌ر ناوی بهێنێت.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.