له پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی مۆبایلدا له وڵاتی چین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند كه به‌هێزترین مۆبایلیان دروست كردووه، له‌ڕووی خێراییه‌وه توانای ركابه‌ریی گالاكسی و ئایفۆنی هه‌یه.
شیكه‌ره‌وانی ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌وه گوتویانه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی شاومی له جۆری "Redmi K30 5G" و ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به جوانترین دیزاین و باشترین پرۆسێسه‌ر.
جوانترین کامێرا و بەهێزترین سیستەممان بۆ ئەم بەرهەمە بەکارهاتووە
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.67 ئینجه و به وێنه‌ی 4K كارده‌كات. هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 765G بۆ دانراوه كه خێراترین پرۆسێسه‌ره و له سیسته‌می نوێی ئه‌ندرۆیددا به‌كارهێنراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كامێرای دواوه‌ی 64 مێگاپێكسڵه و كامێرای سێڵفیشی 20 مێگاپێكسڵه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه به 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.