دواى ده‌رچوونى وه‌ك شاجوانى دنیا، تۆنى ئان سینگ كچه جامیكى له یه‌كه‌م لێدوانى رۆژنامه‌وانى گوتى "جوانیى بۆ ئه‌و گرنگییه‌گى زۆرى نه‌بووه"، ئه‌م لێدوانه‌یش له زارى كچێكه‌وه سه‌یر ده‌بێت كه كێبڕكییه‌كى دوور و درێژى كردووه تا ناسناوى شاجوانى دنیاى به‌ده‌ست هێناوه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز شه‌وى رابردوو تۆنى ئان سینگ كه به شاجوانى دنیا هه‌ڵبژێرداوه و ته‌مه‌نى ته‌نیا 23 ساڵه، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له چالاكییه‌كانى داهاتووى خۆى كردووه.
شاجوان زۆر باوه‌ڕى به جوانى نییه
ئه‌و كچه كه له زانكۆى فلۆریدا خوێندنى ته‌واو كردووه له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ "جوانى هه‌میشه ره‌گه‌زێك بووه كه‌متر له كاره‌كانى ترم بایه‌خى هه‌بووه"
دواتر له كۆنگره‌كه كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو باسى له كاره‌كانى داهاتووى كرد و گوتى" ده‌یه‌وێ پێشكه‌وتن له بوارى ژنان و منداڵان ئه‌نجام بدات"
ئان سینگ گوتى "ده‌مه‌وێ گۆڕانكارییه‌كى ریشه‌یى ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر باس له ژنان بكه‌ین، ژن پێویستى به‌وه هه‌یه بزانێ منداڵ و نه‌وه‌كانى ریزى ده‌گرن".
رۆیته‌رز ده‌ڵێ شاجوان ده‌ستینشانى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه مه‌به‌ستیه‌تى چ گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجام بدات.