مه‌ى سه‌لیم كچه هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌ب، گرته ڤیدیۆیه‌كى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌م كاره‌یشى ناڕه‌زاییه‌كى زۆری له‌لاى هه‌وادارانى دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
"ئیلاف" ئاماژه‌ى بۆ گرته ڤیدیۆیه‌ك كردووه كه له‌لایه‌ن مه‌ى سه‌لیمى كچه هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌ب بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ده‌ركه‌وتنى مه‌ى به جگه‌ره‌وه هه‌وادارانى توڕه ده‌كات
له ڤیدیۆیه‌كدا مه‌ى كه خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به جلى پیاوان ده‌رده‌كه‌وێت و قژێكى ده‌ستكردى پیاوانه‌ى به‌كارهێناوه و جگه‌ره ده‌كێشێ.
به‌هۆى جگه‌ره‌كه‌وه ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له ناو هه‌وادارانى دروست كردووه، مه‌ى سه‌لیم له په‌یامێككدا روونى كردووه‌ته‌وه ده‌بێت گه‌نجان واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنن له پێناو پاراستنى ته‌ندروستیان.
مه‌ى سه‌لیم كه له ساڵى 1983 له ئیمارات له دایك بووه له دایكێكى لوبنانى و باوكێكى فه‌ڵه‌ستینى، مه‌ى سه‌ره‌تا وه‌ك مۆدێڵێك له كلیپه‌كان ده‌ركه‌وتووه و دواتریش هاتووه‌ته ناو دنیاى هونه‌ر، له هه‌ردوو بوارى نواندن و گۆرانى ناسراوه.