زیبا عه‌دنان حه‌سه‌نی ناسراو به "زیزۆ"، كچه مۆدێلیستێكی شاری سلێمانییه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هاتووه‌ته ناو بواره‌كه‌وه، ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"ـدا ده‌ڵێت، ئاساییه ئه‌گه‌ر به‌شداریی پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری بكات و له پڕۆژه‌كه‌دا ڕچكه‌شكێن بیت، به‌ڵام به‌هۆی خێزانه‌كه‌یه‌وه ناتوانێ به‌شداری بكات.
ده‌ستپێكی كاری تۆ وه‌ك كچه مۆدێلیستێك بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
من له ساڵی 2017ـه‌وه ده‌ستم به كاری مۆدێلیستی كردووه و تا ئێسته زیاتر به‌شداریی ڕێكلامه‌كانم كردووه بۆ بابه‌تی جوانكاری و جلوبه‌رگی ژنان، به‌ڵام له دوو ڤیدیۆ كلیپیش به‌شداریم كردووه.
ئه‌وانه‌ی له بواری مۆدێل كار ده‌كه‌ن، پێویسته چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان تێدابێت؟
هه‌ر ژنێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له بواری مۆدێل كار بكات، پێویسته خاوه‌ن له‌شولارێكی ڕێك‌وپێك بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه باڵای زۆر به‌رز بێت، واته ئه‌گه‌ر مامناوه‌ندیش بێت ئاساییه، هه‌روه‌ها پێویسته خاوه‌ن ڕووخسارێكی جوان بێت، به‌تایبه‌تی كاتێك كه به‌شداریی كارێكی ڕێكلام بۆ بابه‌تێك ده‌كات یان به‌شداریی نمایشی جلوبه‌رگ ده‌كات، پێویسته كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش بێت و بتوانێ سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ بابه‌ته‌كه یان جلوبه‌رگه‌كان ڕابكێشێت.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه باست كرد له خۆت به‌دی ده‌كه‌یت؟
بێگومان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له خۆم به‌دی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، به‌شداریی هیچ كارێكی مۆدێل ناكه‌م.
حه‌ز ده‌كه‌م ڕچه‌شكێن بم به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه شیاو نییه
له هه‌ندێك له نمایشه‌كاندا به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ت به‌ده‌ره‌وه بووه، ئایا به‌هۆی ئه‌و جلانه‌وه تا ئێسته ڕووبه‌ڕووی قسه‌ی نه‌شیاو نه‌بوویته‌وه؟
به‌ڵێ به‌هۆی كاره‌كانمه‌وه زۆرجار ڕووبه‌ڕووی قسه‌ی ناخۆش و نه‌شیاو ده‌بمه‌وه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كاته‌وه و پێیان وایه ئه‌گه‌ر كچێك له بواری مۆدێل كار بكات یان نمایش بۆ كه‌لوپه‌ل و بابه‌تی جوانكاری ژنان بكات، یان ئه‌گه‌ر له نمایشه‌كاندا به‌شێكی جه‌سته‌ی به ده‌ره‌وه بێت، ئه‌وه كچێكی خراپه و هه‌زار قسه‌ی نه‌شیاو و نابه‌جێی ده‌ده‌ن پاڵ.
په‌یامت بۆ ئه‌و كه‌سانه چییه كه به‌چاوێكی خراپ له كاره‌كانت ده‌ڕوانن؟
هیوام وایه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان چاك ببێت و پێش بكه‌وێت، هه‌رچه‌نده وای نابینم كه به ئاسان چاك ببێت، چونكه بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه نه به من و نه به كه‌سی تر چاك نابێ، به‌لای منه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌رگیز ناگۆڕێت و پێش ناكه‌وێت.
وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كاری نواندنت كردووه؟
به‌ڵێ به‌شداریی دوو ڤیدیۆ كلیپم كردووه، به‌ڵام له بواری فیلم و درامادا تا ئێسته به‌شداریم نه‌كردووه.
ده‌توانی له پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری به‌شداری بكه‌یت و ڕچكه‌شكێن بیت، یان به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆمانسی و نیمچه‌ڕووت ده‌ربكه‌ویت؟
به‌لای منه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر به‌شداریی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بكه‌م، واته ئه‌گه‌ر له پڕۆژه هونه‌رییه‌كه‌دا جله‌كانم به‌و شێوه‌یه بێت كه به‌شێكی جه‌سته به‌ده‌ره‌وه بێت یان گرته‌ی ڕۆمانسی و هه‌ندێك بابه‌تی وه‌ك ماچی تێدا بێت، به‌ڵام به‌هۆی خێزانه‌كه‌مه‌وه به‌شداریی تێدا ناكه‌م، چونكه خێزانه‌كه‌م ڕێم پێ ناده‌ن بۆ ئه‌و جۆره پڕۆژانه.
بۆچی زۆر گرنگی به وه‌رزش و ڕاهێنانی له‌شجوانی ده‌ده‌یت؟
ماوه‌ی یه‌ك ساڵه وازم له وه‌رزشكردن هێناوه، هه‌رچه‌نده به‌رنامه‌م هه‌بوو ده‌ست پێ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته تاقه‌تم نه‌بووه و بۆم نه‌ڕه‌خساوه. پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌رزش زۆر دۆست بووم و زۆر گرنگیشم پێ ده‌دا، چونكه وه‌رزش هه‌م بۆ جوانیی له‌ش و هه‌م بۆ ته‌ندروستیی باشه. وه‌رزش وا ده‌كات ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته دره‌نگ پیر ببێت و به‌هێزی و به‌رگرییه‌كی زۆر باشیش به جه‌سته ده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌تی ڕاهێنانی له‌شجوانی.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال