دوو پزیشك كه یه‌كێكیان عه‌ره‌به و له هه‌ولێر كار ده‌كات، ئه‌وه‌ى تریش له دهۆك داده‌نیشێ، هه‌ڕه‌شه له باوكى نه‌خۆشێك ده‌كه‌ن كه منداڵێكى ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵانه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه و دۆسیه‌كه‌یش له دادگایه.
فورات ئاواره‌یه و خه‌ڵكى مووسڵه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له دهۆك نیشته‌جێ ده‌بێت، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه وه‌ك باوكى ده‌ڵێت، "ته‌نیا نه‌خۆشییه‌كى ئاسایی" بووه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى پزیشكى 70 سانتیمه‌تر ریخۆڵه‌ى دێته بڕین. دواتر كێشه ده‌كه‌وێته نێوان باوكى فورات و پزیشكه‌كان و تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كتر تۆمار بكه‌ن، ئێسته‌یش پزیشكه‌كان هه‌ڕه‌شه له باوكى فورات ده‌كه‌ن و به‌پێى تۆمارێكى ده‌نگیش یه‌كێك له پزیشكه‌كان ده‌ڵێ، "پێویست به دادگا ناكات و نا‌وێرن ناوى من بهێنن".
به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخی خراپتر ده‌بوو
جه‌مال محه‌مه‌د باوكى فوراته كه تا ئێسته‌یش منداڵەکەی به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى پزیشكى ده‌ناڵێنێت و پزیشكه‌كانیش له‌لایه‌ن دادگاوه بانگ ناكرێن، ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، "منداڵه‌كه‌م كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى هه‌بوو كه به‌رده‌وام قه‌بز بوو، دواى سه‌ردانى پزیشك، دیارى كرد كه ئه‌وه شه‌له‌ل كۆڵۆنه و پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى هه‌یه، ماوه‌ى هه‌شت مانگ ده‌رمانى پزیشكێكى هه‌ولێرمان پێ دا، له‌و ماوه‌یه‌دا به به‌رده‌وام به‌هۆى دهرمانهكانهوه سكى ئه‌ستوور ده‌بوو، به‌ڵام وه‌ڵامى پزیشكه‌كه ئه‌وه بوو كه ئه‌وه شتێكى ئاساییه، بۆیه بڕیارمان دا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكه‌ین و له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رى پزیشكه‌كه گوتى، ئه‌وه شێرپهنجهیشى هه‌یه و پێویسته ریخۆڵه‌ى بێته بڕین، له‌كاتێكدا له زه‌رعى نه‌خۆشییه‌كه‌ى شێرپه‌نجه ده‌رنه‌كه‌وتبوو، دواتر گوتى ئه‌وه كێشه‌یه‌كى زگماكییه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخی خراپتر ده‌بوو.
ڕوونی كرده‌وه كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكێكى عه‌ره‌ب له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕین كراوه و هه‌شت مانگ سه‌ردانى نۆرینگه‌ى تایبه‌تى كراوه. دواتر سه‌ردانى ئێران و به‌غدایان كرد و ده‌ركه‌وت ڕاپۆرته‌كانى ئه‌و پزیشكه هه‌مووى هه‌ڵه بوو.
وه‌ك باوكى فورات ده‌ڵێ، پێیان گوتین ریخۆڵه‌ى ئه‌و منداڵه پێویستى به بڕین نه‌ده‌كرد، له كاتێكدا پزیشكه‌كه‌ى هه‌ولێر 70 سانتیمه‌ترى لێ بڕیوه، ئێسته منداڵه‌كه حه‌وت ساڵ و نیوه و له قوتابخانه ده‌وام ناكات، پزیشكه‌كه ناوى (ه.خ)یه. ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كردووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا پزیشكه‌كه‌یش سكاڵای كردووه و ده‌ڵێ باوكى فورات ته‌شهیرى پێ كردووه.
ڕوونى كرده‌وه كه جارێكى تر سه‌ردانى پزیشكێكى تر كراوه له دهۆك و ئه‌ویش هیچ ئه‌نجامى نه‌بووه، ماوه‌ى ساڵێكه هه‌ردوو پزیشكه‌كه‌یش ده‌ڵێن له سه‌رووى یاساین و له سكاڵا بێ منه‌تین، له‌كاتێكدا پزیشكه‌كان پێشتر گوتوویانه به گره‌نتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌كه‌ین.
باوكى فورات په‌ناى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى دهۆك بردووه، به‌ڵام پێى ڕاگه‌یاندووه كه ناتوانن هاوكارى بكه‌ن و ده‌ڵێ، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى دهۆك ئاماده نییه هاوكاریمان بكات و به‌ڵگه‌ى پێویستمان له‌باره‌ى نه‌خۆشیى منداڵه‌كه بداتێ تا پێشانى دادگاى بده‌ین.
دۆسیه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى فورات ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێ. گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێ، به‌شێكى كه‌یسه‌كه كه هه‌ڕه‌شه‌ى تێدایه، پێوه‌ندى به ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه هه‌یه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌دواداچوونى ورد له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات
محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ "وشه" گوتى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاودێرى ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات، ئێسته له ڕێى لیژنه‌یه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێ. ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌دواداچوونى ورد له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات.
دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌ڕه‌شه و شتى له‌و جۆره‌ى تێكه‌وتبێت، ئه‌وه پێوه‌ندى به ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان و به‌شى یاساییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نه پزیشكییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌دواداچوونى بۆ ده‌كات.
"وشه" ئه‌و تۆماره دهنگییانهى لایه كه پزیشكه‌كه‌ى دهۆك هه‌ڕه‌شه له باوكى فوڕات ده‌كات و خۆى له یاسا پێ به‌رزتره، هاوكات چه‌ند جارێكیش پێوه‌ندى به‌و پزیشكانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.