به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، گرتنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه چه‌ندان جاری فێڵی له هاووڵاتییان كردووه و ئۆتۆمبێلی به فێڵ لێ وه‌رگرتوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد ، له له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند هاووڵاتییه‌ك مه‌فره‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرای سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان له شاری هه‌ولێر گرتووه.
چوار هاووڵاتیی سكاڵایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمار كرد
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی چوار هاووڵاتیی سكاڵایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمار كرد، كه كه‌سێك به‌فێڵ ئۆتۆمبێلی لێ سه‌ندوون و دوای به‌دواداچوون لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناو زانرا كه تۆمه‌تبار به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هه‌ڵهاتووه.
دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له هه‌ولێر و به هاوئاهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر توانرا تۆمه‌تبار بگیرێت كه ناوی ( ا. م . م ) له‌دایكبووی ۱۹۹۱ دانیشتووی سلێمانییه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه تۆمه‌تباری ناوبراو چوار فه‌رمانی گرتنی هه‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فێڵ كردن له هاووڵاتییان كه چوار ئۆتۆمبێلی له‌جۆره‌كانی دوو ته‌نكه‌ر دوو پیكابی به‌فێڵ له‌هاووڵاتییان سه‌ندوه و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی مامه‌ڵه‌ی پێوه كردووه.