سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی زانستی پزیشكی، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه به دیارییكراوی هۆكاره‌كانی تێكچوونی خانه‌كان و دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌یی به ڕوونی بدۆزرێته‌وه، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆرانیش له 2019 چه‌ند هۆكارێك دیارییكراون كه به هۆی سه‌ره‌كی دروستبوونی
گرێی شێرپه‌نجه‌یی ناوده‌برێن، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: په‌نیر تووشی شێرپه‌نجه‌ی مهمكتان ده‌كات، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك زۆر به‌كارهێنانی به‌روبوومی شیره‌مه‌نی ئاژه‌ڵییه‌كان به هۆكارێكی سه‌ره‌كی دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌ی له مه‌مك هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه شاره‌زایان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن له په‌نیر به تایبه‌تی و شیره‌مه‌نییه‌كان به گشتی كه‌مێك خۆمان به دوور بگرین و نه‌یكه‌ین به خواردنی سه‌ره‌كی هه‌موو رۆژ.
كۆی توێژینه‌وه و پێشكه‌وتنه‌كانی 2019 ئه‌و چوار هۆكاره‌یان دیاریی كردووه
دووه‌م: جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، هه‌رچه‌نده وه‌ك جێگره‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی به‌رهه‌م هێنراوه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌وكردنی گه‌وره له سییه‌كان و ده‌م و گه‌روو، كه ئه‌م هه‌وكردنه زۆره‌یش به هۆكاری تووشبوون به شێرپه‌نجه داده‌نرێت.
سێیه‌م: گۆشتی سوور و ئاماده‌كراو، زۆر خواردنی گۆشتی سوور به گشتی و به تایبه‌تی گۆشتی ئاماده‌كراو و له قووتونراو ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله و كۆلۆن و گه‌ده، به‌هۆی ڕێژه‌یه‌كی زۆری نیترات كه بۆ پاراستنی گۆشتی ئاماده‌كراو به‌كارده‌هێنرێت.
چواره‌م: چاری گه‌رم، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زۆر زیاد ده‌كات، به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كان دروست ده‌كات، بێهێز و لاوازیان ده‌كات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له به‌شه جیا جیاكانی جه‌سته به گشتی له گه‌روو و سورێنچك و گه‌ده به تایبه‌تی.