دواى ساڵێك له كۆششى عێراقییه‌كان بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندى نه‌ك هێزه‌كانى له عێراق ناكێشێته‌وه، به‌ڵكو ئاماده‌یه به‌رگرى له مانه‌وه‌ى بكات و دواجاریش بڕیار ده‌دات له عێراقه‌وه له هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران بدات و ئه‌م وڵاته بكاته گۆڕه‌پانێك بۆ شه‌ڕى ئێران.
شه‌وى رابردوو به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، پێنج باره‌گاى حزبوڵاى عێراق له رۆژئاواى ئه‌نبار و ناو خاكى سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه بۆردمان كراون، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌وان كه له ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاو كراوه‌ته‌وه، 19 چه‌كدارى میلیشیاكانى حزبوڵا كوژراون. ئه‌م هێرشه‌ى ئه‌مه‌ریكایش بۆ سه‌ر میلیشیاكان دوو رۆژ دواى ئه‌و هێرشه دێ كه ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى كرایه سه‌ر بنكه‌ى كه‌ى وه‌نى ئه‌مه‌ریكى له كه‌ركووك.
ئه‌مه‌ریكا عێراق ده‌كاته گۆڕه‌پانى جه‌نگى ئێران
به‌گوێره‌ى چاودێرانى سیاسى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه نابێت، كه ته‌نیا له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا پێنج جار كراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كى نوێش ده‌بێت بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق. به‌تایبه‌تى كاتێك به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئه‌و جۆره هێرشانه ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ نموونه مایك ئیسپه‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له
فرانس پرێس بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگى ئه‌مه‌ریكى له جۆرى ئێف 15 ئه‌نجام دراون، لێدانه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون، جگه له‌مه‌یش ئێمه ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌م جۆره رێكارییانه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌رگركردن له خۆمان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى میلیشیاكان و ئێران".
هاوكات به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه بێت كه له‌لایه‌ن ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاو كراونه‌ته‌وه، هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستى باڵا بووه، ته‌نانه‌ت دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا خۆیشی له هێرشه‌كه ئاگادار بووه، رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه كه ده‌ڵێ، گه‌وره راوێژكارانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپیان له هێرشه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، پۆمپیۆ ده‌ڵێ "ئێمه چاوپۆشى له كۆمارى ئیسلامیى ئێران ناكه‌ین كاتێك ژیانى پیاوان و ژنانى ئێمه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌رچاوه عێراقییه‌كان به رۆیته‌رزیان داوه، سێ هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانى حزبوڵا بووه له عێراق و له‌و هێرشانه‌دا 25 كه‌س كوژراون و 55 كه‌سیش برینداران، دوو هێرشه‌كه‌ی تریش بۆ سه‌ر بنكه‌كانى هه‌مان میلیشیا بووه به‌ڵام له دیوى سووریا.
له 26ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ردانێكى له ناكاو گه‌یشته عێراق و له به‌نكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار له‌گه‌ڵ سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند سه‌عاتێك مایه‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ بێ ئاگادارى به‌رپرسانى عێراق بوو، ئه‌مه‌یش چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌ى عێراقى تووڕه كرد، بۆیه داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان كرد، سه‌ره‌تا ویستیان به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى ئه‌م كاره بكه‌ن و له په‌رله‌مان بیكه‌ن به پڕۆژه بڕیار، كه‌چى دواى چه‌ند مانگێك كاتێك محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رله‌مان له مانگى نیسانى رابردوو له سه‌ردانێكى ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه، بابه‌تی ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى ره‌ت كرده‌وه.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا : له لێدانى میلیشیاكان و ئێران له عێراق به‌رده‌وام ده‌بین
مانگێك دواتر واته له مانگى ئایارى رابردوو كاتێك گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له كه‌نداو گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى، له كه‌نداو چه‌ند هێرشێك رووى دا، ئه‌مه‌ریكا ئێرانى له هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرد و دواتریش له ناوخۆى عێراقیش هێرشه‌كان زیاتر بوون. ته‌نانه‌ت به‌مدواییه له یه‌ك مانگدا پێنج جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌و هێرشانه‌ى سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت و ئاڵۆزبوونى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق زیاتر بووه، چه‌ند به‌رپرسێكى عێراق له چوارچێوه‌ى راپۆرتێك به رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ڵێن، ناكرێت عێراق له‌م رووداوانه ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێ، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌زگاكانى عێراق به‌ر له هه‌موویان هه‌واڵگرى عێراق كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و میلیشیانه بدۆزێته‌وه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌و گرووپانه كه زۆربه‌ى كات سه‌ر به ئێرانن، كاریگه‌ری خراپیان بۆ پێوه‌ندى نێوان عێراق و وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌بێت.
پێشتریش چه‌ندان جار پێشبینى ئه‌وه كراوه كه عێراق یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانى شه‌ڕى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بێت، له كاتى نه‌بوونى حكوومه‌ت و ته‌نگژه‌ى سیاسى له عێراقدا، ئه‌مه‌ریكا سڵ ناكاته‌وه و بڕیارى خۆى ده‌دات.