له ژیانی ڕۆژانه‌دا، زۆرێك هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه سستكردن و دروستكردنی كێشه بۆ گورچیه‌كان كه به‌شێك له‌و هۆكارانه ده‌كرێ ڕوو نه‌ده‌ن و زووتر پێشی لێ بگیرێ.
د.شاخه‌وان ڕه‌زا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی میزه‌ڕۆ و گورچیله له هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" 10 هۆكار ده‌خاته‌ڕوو كه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی تێكدانی ته‌ندروستیی گورچیله‌كان.
مانه‌وه‌ی میز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له میزه‌ڵداندا به‌كتریا دروست ده‌كات
ئه‌و هۆكارانه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: دواخستنی میزكردن. مانه‌وه‌ی میز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له میزه‌ڵداندا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌كتریا به نێو میزه‌ڵدان و گورچیله‌شدا بڵاوبكه‌یته‌وه.
دووه‌م: نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو. خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی پێویست له ئاو بۆ گورچیله زۆر گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ت ئاوی پێویستی نه‌بێت ئه‌وا خوێنه‌كه‌ت زیاتر چڕده‌بێته‌وه و زیانی بۆ گورچیله‌ت ده‌بێت.
سێیه‌م: خوێ. خواردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له سوێری ده‌بێته هۆی دروستكردنی په‌ستانێكی زۆر بۆ سه‌ر گورچیله‌ت بۆ پاڵاوتنی، بۆیه نابێت سوێری زۆر بخۆیت.
چواره‌م: ده‌نكی ئازار (حه‌پی ئازار). هه‌ندێك كه‌س هه‌ر ئازارێكی ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ په‌نا بۆ ده‌نكی ئازار ده‌بات، له‌كاتێكدا ئه‌مه زیانی بۆ گورچیله‌ت هه‌یه.
پێنج: پڕۆتینی زۆر. به هه‌مانشێوه خواردنی پڕۆتینێكی زۆر له یه‌ك ڕۆژدا، بۆ نموونه خواردنی زۆری گۆشتی سوور، زیانی بۆ گورچیله‌ت هه‌یه.
شه‌شه: خواردنه‌وه‌ی كهوول. خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كهوول و خواردنه‌وه كهوولییه‌كان به شێوه‌یه‌كی و به‌رده‌وام زیانی زۆری بۆ گورچیله‌ت هه‌یه.
حه‌وته‌م: جگه‌ره. به‌دڵنیاییه‌وه جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین ئه‌و شتانه‌ی زیانی بۆ گورچیله‌ت هه‌یه.
هه‌شته‌م: كافایین: به‌كارهێنانی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كافایین (چا و قاوه)، زیانی بۆ گورچیله‌ت هه‌یه.
نۆیه‌م: پشتگوێخستنی چاره‌سه‌ری په‌تا. كاتێك نه‌خۆشیت، گورچیله‌ت زۆر كارده‌كات و پشوو نادات بۆیه پێویسته زوو چاره‌سه‌ری په‌تا و هه‌ڵامه‌ت و كۆكه بكه‌یت.
ده‌یه‌م: كه‌مخه‌وی. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له به‌ربڵاوترین ئه‌و كارانه‌ی كه زیان به گورچیله‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
گورچیله‌كان له دوو ئه‌ندام پێك دێن كه ده‌كه‌ونه به‌شی خواره‌وه‌ی پشت له هه‌ردوو لای چه‌پ و ڕاست و نزیك دڕكه‌په‌تك، كاری سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌ندامه ئه‌وه‌یه خوێنی له‌ش بپاڵێوێت و له‌ش له ژه‌هر ڕزگار بكات له ڕێی كۆئه‌ندامی میزه‌وه، میزڵدان ئه‌م ژه‌هرانه ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش له ڕێی میزكردنه‌وه. كاتێك گورچیله ناتوانێت پاشه‌ڕۆكان له خوێن جیا بكه‌نه‌وه، گرفتی سستی گورچیله‌كان ڕووده‌دات.