له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ له ئوردن، گه‌نجێك سه‌ما له‌گه‌ڵ میریام فارس ده‌كات و ئه‌و گۆرانبیژه قسه‌یه‌ك ده‌كات كوڕه‌كه به هه‌ڵه تێى ده‌گات.
ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى
"قودسى عه‌ره‌بى" ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێك باسى له‌وه كردووه له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ له ئوردن گه‌نجێك به سه‌ماكردن به‌ره‌و رووى میریام فارس بووه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه به هه‌ڵه له میریام فارس ده‌گات
وه‌ك له ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتێك میریام فارس ده‌بینى گه‌نجه‌كه به جوانى سه‌ما ده‌كات پێى ده‌ڵێ "ده‌ته‌وێ به سه‌ما به‌ره‌و رووم ببێته‌وه، باشه تۆ له‌ژێره‌وه به منیش له‌سه‌ره‌وه" گه‌نجه‌كه به هه‌ڵه تێ ده‌گات و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ داده‌نیشێ له‌و كاته میریام پێده‌كه‌نێ و ده‌ڵێ "مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه".
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى میریام فارس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بووه و وێراى ستایشێكى زۆر جه‌ماوه‌ره‌كه ره‌خنه له گه‌نجه‌كه ده‌گرن به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ماى ژنانه ده‌كات.
میریام فارس گورانیبێژێكى لبنانییه و له ساڵى 1983 له دایك بووه، جگه له گۆرانى به سهماكردنیش ناسراوه.