"دیلەكانی شەڕی عێراق و ئێران ماون"

:: PM:12:17:04/01/2020 ‌
بەرپرسی ڕێكخراوێكی بێسەروشوێنان ئاشكرای دەكات، لەگەڵ كونسوڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆمان كردووە بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی ئەو كەسانەی لە شەڕی عێراق و ئێران ون بوونە.

ئەمڕۆ شەموو چواری كانوونی یەكەم، محەمەد سەباح لە ڕێكخراوی بێسەروشوێنان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەگەڵ كونسوڵگەی ئێران ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكمان كرد و بڕیارە ئەوانیش بەشێوەیەكی فەرمی نووسراوێك بكەن بۆ باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا تا كارئاسانی بكەن بۆمان بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی دیلەكان.

ڕوونی كردەوە، ئێمە ناو شوێنی ئەو كەسانەمان لایە كە ئێستە لە ژیان ماون وەك دیلێكی جەنگ لە گرتووخانەن، بۆیە ئەگەر ڕێمان پێ‌ بدرێت ئەوا بێگومان دەیان دۆزینەوە.

ئەگەر ڕێمان پێ‌ بدرێت ئەوا بێگومان دەیان دۆزینەوە
باسی لەوەش كرد، ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ لەسەر داوای كونسوڵگەی ئێران بوو كە پێشتر نووسراوێكمان بۆیان كردبوو، ئەوانیش داوای لیستێكی ناوەكانیان كرد، بۆیە ئەو لیستەیان بۆ دەنێرین تا چارەنووسی ئەو كەسانە یەكلا ببێتەوە.

باسی لەوەش كرد لەبەر بارودۆخی تەناهی و تایبەت بە ژیانی ئەو كەسانە، ئێستە ئێمە ناوەكانیان ئاشكرا ناكەین.

شەڕی عێراق و ئێران ماوەی هەشت ساڵی خایاند، سەتان كەس تا ئێستە بێسەروشوێنن كە بەشێكیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن.



وشە - رامیار جەواد