به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كینیا هێزه‌كانی گرووپی تیرۆریسیتی "بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ" هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له كینیا و سه‌ربازێك و دوو هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكیان كوشت و دووی تریش برینداربوون، هاوكات دوو هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌یه‌ك و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیشیان سووتاند و وێران كرد.
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ئه‌فریقا بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، له ئه‌نجامی هێرشێكی گرووپی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ سه‌ربازێك و دوو كارمه‌ندی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری كوژراون و دوو كارمه‌ندی تریش برینداربوون، برینداره‌كان دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
ئه‌فراكۆم "فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فریقا" ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ماندابای ویلایه‌تی لامۆی كینیا كه نزیكه له سنووری سۆماڵه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی كینیایش بوونه‌ته قوربانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه به توندی له چه‌كداران هاتوونه‌ته ده‌ست و وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
سوپای كینیا له‌وباره‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج له تیرۆریستی گرووپه چه‌كداره‌كه كوژراون، تا ئێسته‌یش زانیاری وردیان له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و كینیا نییه.
سێ ئه‌مه‌ریكی كوژران و دووی تریش بریندارن
له‌لایه‌كی تره‌وه پۆلیسی
كینیا بڵاوی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه دوو هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌مه‌ریكی و فڕۆكه‌یه‌كی جۆری سیسنا و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی كینیا له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه سووتێنران.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه حه‌وت فڕۆكه و سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییان سووتاندووه و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایشیان كوشتووه.
كارل وێست ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فریقا به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، سه‌ربازگه‌كه كه‌متر له 150 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی تێدا بووه، كه به ئامانجی مه‌شق و ڕاهێنانكردن به هێزه‌كانی كینیا بۆ چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌وێبوون، واته سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نییه، به‌ڵكوو سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی كینیایه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وێ ته‌نیا بۆ مه‌شقپێكردنیان بوونیان هه‌یه.