فنلەندا لەبەر هۆکارێکی خێزانی کاتی دەوام کەم دەکاتەوە

:: PM:09:13:06/01/2020 ‌

سەرۆکی نوێی فینلەندا ڕای گەیاند، بەرنامەیەکی نوێ بۆ کاتەکانی دەوام لەسەر ئاستی وڵات دادەنێ، بۆ ئەوەی فەرمانبەران کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان بەسەر ببەن.

سانا مارین، سەرۆکی نوێی فینلەندا /33 ساڵ/ بڕیاری دا فەرمانبەران و کرێکاران، کاتێکی زۆرتر لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر ببەن و داوای کرد کاتەکانیان لەگەڵ خۆشەویستانیان و بەسەربردنی ئاواتەکانیان ببەنە سەر و لایەنی ڕۆشنبیریی خۆیان بەهێز بکەن.

لەبەر گرنگیدانە بە ڕێژەی خۆشبەختی لە وڵاتدا

لە بڕیارەکەیدا گوتی: خەڵکی شایەنی ئەوەن کاتێکی زۆرتر لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر ببەن، ئەمە هەنگاوێکی ئەرێییە بۆ ئەوەی ژیانێکی کرداری و دروست بەڕێ بکەین.

کاتێک وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکەیان بوو، داوای کرد کاتەکانی دەوامی هەفتە لە پێنج ڕۆژەوە بۆ چوار ڕۆژ کەم بکرێتەوە، ئێستەیش دەیەوێ بڕیارەکە بە شێوەیەکی تر جێبەجێ بکات ئەویش کەمکردنەوەی هەشت سەعات دەوامە لە ڕۆژێکدا بۆ پێنج سەعات.

وڵاتی سوید، یەکەم وڵاتە لە ساڵی 2015 بڕیاری دا دەوامی فەرمانبەران بۆ شەش سەعات کەم بکرێتەوە و دەرکەوت بەهۆیەوە ڕێژەی ئاسوودەیی و تەنانەت بەرهەمیشیان زیادی کردووە.


وشە - كوردۆ شابان