وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: AM:09:56:13/01/2020 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری داوە داوای پشتگیری باج لە كۆمپانیاكان نەكرێت تا یەكی ئادار، ئەوەیش بەمەبەستی كارئاسانی بۆیان.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و كارئاسانی و ڕێكخستن و جێبەجێكردنی كاری كۆمپانیاكان، داوای پشتگیری لە سەرجەم كۆمپانیاكان نەكرێت.

وەرگرتنی باج دوابخەن بۆ یەكی ئادار 
لە نووسراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، وەرگرتنی باج دوابخەن بۆ یەكی ئادار، تەنیا بە چەند مەرجێك باج لە كۆمپانیاكان وەربگرن.

لەبارەی مەرجەكان ڕوون كراوەتەوە، باج لەو كۆمپانیایانە وەربگرن كە كۆمپانیاكە كڕین و فڕۆشتن بە پشكەكانی كۆمپانیا دەكەن، بۆیە داوای پشتگیرییان لێ بكەن یان ئەو كۆمپانیایانەی كە باجی ساڵانەی پێشوو قەرزدارن .

ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە كاتێكدایە ساڵانە پێویستە كۆمپانیاكان باج بدەن و مۆڵەتەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.





وشە - رامیار جەواد