به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی شاخی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر و بارانه‌ی ڕووی له‌ناوچه‌كه كردووه.
بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێراتن تووشی روداوی هاتوچۆ نه‌بن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌ی سنووری شاخی ئه‌زمڕ و گۆیژه و دۆڵه‌ڕووتی گرتووه‌ته‌وه بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت شۆفێران سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن.
هاتوچۆی سلێمانی دووپاتی كرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێراتن تووشی روداوی هاتوچۆ نه‌بن و گیانیان پارێزراو بێت ئه‌و ناوچانه ئێسته قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان وریایی دابوو كه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ڕوو له‌ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كات.