"وشە" لیستی مووچەی هەفتەی داهاتوو بڵاو دەكاتەوە

:: AM:10:14:14/01/2020 ‌
دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019 بەردەوامی هەیە و هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەم، بەپیی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەوتووە، هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی یەكشەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت
لە زانیارییەكاندا ڕوون كراوەتەوە، ڕۆژی دووشەم مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان دابەش دەكرێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 42066 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌