زانایان و پزیشكان ڕێگه‌یه‌كی نوێیان بۆ دژایه‌تی قه‌ڵه‌وبوون و زیادبوونی كێشی جه‌سته‌ی له‌شی مرۆڤ دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تی خه‌ڵكی ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ زیادبوونی كێشی له‌شیان دابنێن، هاوكات بۆ قهڵهوهكانیش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ، چونكه به‌مشێوه‌یه ده‌توانن كێشی له‌شیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
پزیشك و توێژه‌رانی ناوه‌ندی دارتموس هیتشكوكی پزیشكی بۆ توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له ویلایه‌تی نیوهامپشایهری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وت، كه جۆره خانه‌یه‌كیان له نێو جه‌سته‌ی مرۆڤ دۆزیوه‌ته‌وه كه به خانه‌كانی AHR ناسراون و به‌رپرسن له قه‌ڵه‌وبوونی مرۆڤ، ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له برسیه‌تی و ئاره‌زووی به‌رده‌وامی خواردن، كه سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌یش
قه‌ڵه‌وی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
جۆره خانه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه به‌رپرسه له قه‌ڵه‌وبوون
سه‌ره‌تا ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقیكرایه‌وه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وت و هه‌رچه‌ند خۆراكیان به مشكه‌كه داوه، به‌ڵام به‌هۆی ناچالاككردنی ئه‌و خانانه له ڕێی جۆره ده‌رمانێكه‌وه، ئه‌وا مشكه‌كه یه‌ك گرامیش كێشی زیاد نه‌كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش مشكێكی تریان به هه‌مان بڕ خۆراك پێ داوه، به‌ڵام ئه‌و خانانه‌یان ناچالاك نه‌كردووه، كه‌چی ئه‌و كێشی له‌شی زۆر زیادی كردووه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و داهێنان به بڕوای توێژه‌ران، سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌بێت، بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی زانایان بۆ له‌ناوبردنی قه‌ڵه‌وی، كه له ڕووی پزیشكییه‌وه وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك هه‌ژمار كراوه.